مالیكی دەنگۆی ڕێككەوتنێك بەتوندی ڕەتدەكاتەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەو دەنگۆو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەبونی رێککەوتن یان لێکتێگەیشتن دەکەن بۆ دەستبەرداربونی مالیکی لەپۆستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.


هیشام رکابی، نوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیکی لەڕاگەیەندراوێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بەهەواڵی بەشێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکردەوە کە باسیان لەرێککەوتنی سیاسی لەسەر گۆڕانکاری لەپۆستە ئەمنییەکاندا دەکرد.

لەپەیامەکەیدا هاتوە،"ئەو زانیارییانەی لەلایەن هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بەبونی لێکتێگەیشتن یان رێککەوتن لەسەر دەستبەرداربونی نوری مالیکی لەپۆستی وەزارەتی ناوخۆ، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە".

ئاماژەی بەوەش کرد،"ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە لە بنەڕەتەوە هەر نەخراوەتە بەرباس، و سەرجەم ئەو هەواڵانەشی لەم بارەیەوە لەمیدیاکاندا دەستاودەست دەکرێن، پشتیان بەهیچ زانیارییەکی دروست و ڕاستەقینە نەبەستوە".