حوسیه‌كان هێرشێكى چڕیان كرده‌سه‌ر سعودیه‌كان‌و قوربانیه‌كى زۆریش هه‌یه‌

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

حوسیه‌كانى یەمەن ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتیی سعودیان لەبەرامبەر کەناراوەکانی "یەتبوع" کردوەتە ئامانج‌و هێرشیانکردوەتەسەر هێزە کۆکراوەکانی ئەو وڵاتە لەناوچەکانی "ئەلوەدیعە"و "ئەلکەنائیس".

حوسیه‌كانى یەمەن ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ڕاگەیاند کە لەچوارچێوەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی دەریایی لەسەر سعودیەو چەسپاندنی هاوکێشەی "گەمارۆ بەرامبەر گەمارۆ" دێت.

عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هێزەکانیان کەشتیی نەوتیی "ئەمزان"ی سەر بەسعودیەیان لەباکوری دەریای سورو لەکەناراوەکانی "یەتبوع" بەموشەکێکی بالیستی کردوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکانی کەشتییەکە "وردو ڕاستەوخۆ" بوەو بوەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە تێیدا، لەوکاتەشدا کەشتییەکانی دیکە کە لەناوچەکەدا بون، شوێنەکەیان جێهێشتوە.

سەریع وتیشی، "هێزە چەکدارەکان دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دیکەیان ئەنجامداوە؛ یەکەمیان هێزە کۆکراوەکانی سعودیەی کردوەتە ئامانج کە کاروانێکی سەربازیی گەورەی پڕ لەچەک‌و تەقەمەنی بون لەناوچەکانی "ئەلعەبر"و "ئەلوەدیعە"، ئەوەش لەڕێگەی چەندین موشەکی بالیستی‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە.

به‌گوێره‌ى بەیاننامەکە، لەو هێرشەدا زیاتر لە 10 بارهەڵگری پڕ لەچەک کە لەخاکی سعودیەوە دەهاتن، تێکشکێنراون‌و سوتێنراون.

هەر لەبەیاننامەکەدا هاتوە، ئۆپەراسیۆنی دوەم هێزە کۆکراوەکانی سعودیەی لەناوچەی "ئەلکەنائیس" کردوەتە ئامانج کە بەهۆیەوە دەیان کەس لەفەرماندەو ئەفسەران کوژراون‌و برینداربون، جگە لەسوتاندن‌و لەناوبردنی چەندین کۆگای چەک‌و تەقەمەنی.

یەحیا سەریع جەختی لەبەردەوامیی گەمارۆی دەریایی لەسەر سعودیە کردەوەو هەڕەشەی ئەوەیکرد، هەر جۆرە پەرەسەندنێکی سەربازیی بەلێدانی بەهێزترو کوشندەترو بەئۆپەراسیۆنی زۆر گەورەتر وەڵامدەدەنەوە.

پێشتر هێزە چەکدارەکانی یەمەن سێ هاوکێشەی سەرەکییان دژی سعودیە ڕاگەیاندبوو، ئەوانیش: "گەمارۆ بەرامبەر گەمارۆ"، "لێدانی هێزە کۆکراوەکانی سعودیە لەهەر شوێنێک بن"و "پاراستنی سەروەریی خاکی یەمەن‌و بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی دوژمن".