شارپرێس:
بڕیارە پاش
کەمێکی دیکە شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی
وەزارەتی دارایی عێراق و یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق سەردانی بەغدا بکەن.
سەرچاوەیەکی
باڵای حکومەتی هەرێم تایبەت بە شارپرێسی راگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی دارایی
عێراق، شاندی تەکنیکی هەرێم دەبێت هەر ئەمشەو بگەنە بەغدا وابڕیارە سبەی
پێنجشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ڕەشنوسی بودجە.
ئەو سەرچاوەیە
وتیشی،" ئەم هەفتەیە چارەنووس سازە بۆ یەکلاکردنەوەی هاوتای مووچەی فەرمانبەرانی
وەزارەتی ناوخۆ ".