شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گەیشتوەتە لێکتێگەیشتن بۆ بەردەوامیی ناردنی دۆلاری کاش، ئاشکراشیکرد، لەچەند ڕۆژی داهاتودا کاروانێکی نوێی دۆلاری کاش بۆ عێراق دەنێردرێت.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ئاشکرایکرد، "یەکێک لەدەستکەوتە سەرەکییەکانی سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بۆ ئەمریکا، گەیشتن بوو بەلێکتێگەیشتن سەبارەت بەبەردەوامیی ناردنی کاروانەکانی دۆلاری کاش بۆ عێراق، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لەدابینکردنی پێداویستییە ڕەواو شەرعییەکان لەدراوی بیانی، لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کاروانێکی نوێی دۆلار بۆ عێراق دەنێدرێرێت.
وتەبێژی حکوومەت، ئاماژەی بەهۆکارەکانی پشت ئەم لێکتێگەیشتنە کردو وتی، ئەم لێکتێگەیشتنە لەسایەی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەدا هاتوەتە کایەوە کە عێراق لەبەهێزکردنی سیستەمی چاودێری بەسەر دابەشکردنی دۆلارو رێکخستنی شێوازی بەکارهێنانەکانیدا بەدەستیهێناوە، لەگەڵ سنوردارکردنی حاڵەتەکانی خراپبەکارهێنانی دراوی بیانی؛ هەروەها ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ فراوانکردنی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و هەنگاونانی کردەیی بەرەو وەرچەرخانی قۆناغ بەقۆناغ بەرەو ئابوریی دیجیتاڵی.
