سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی عێراق خرانە ئامادەباشییەوە

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر، لەبەغدا سەرجەم هێزە ئەمنیەکان بەپۆلیس و دژە تیرۆرو هێزەکانی ناوخۆوە خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیەوە.


سەرچاوە ئەمنییەکان لەپایتەختی عێراق ڕایانگەیاند، کەسەرجەم دامەزراوەو هێزە ئەمنییەکانی شاری بەغدا خراونەتە بەرزترین ئاستی ئامادەباشییەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ بەرگرتن لەهەر گرژی و ئاڵۆزییەک لەگۆڕەپانە سەرەکییەکاندا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارەکە هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی ئامادەو پۆلیسی ناوخۆ دەگرێتەوە، هاوکات مۆڵەتی تەواوی ئەفسەرو کارمەندانی هێزە چەکدارەکان هەڵوەشێنراوەتەوەو بەپەلە بانگکراونەتەوە بۆ سەر کارەکانیان بەمەبەستی بڵاوەپێکردنیان لەناوچە هەستیارەکان و دەوروبەری ناوچەی سەوز.

هۆکاری ئەم جێگیرکردنە بەرفراوانەی هێزەکان بۆ ڕێوشوێنە ڕێگرییەکانی حکومەت دەگەڕێتەوە لەبەرامبەر توندبونەوەی بانگەشەکان بۆ خۆپێشاندان.