شاندی قەتەر بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە گەیشتە تاران

جیهان

48 خولەک پێش ئێستا‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ یەكشەممە نێوەندگرانی قەتەری چوونە تاران لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا.

 بەرپرسێكی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، نێوەندگرانی قەتەری سەردانی تارانیان كردووە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و ڕێگری لە دەستپێكردنەوەی خولێكی نوێی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

ئەم سەردانە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران و ئامادەكارییە سەربازییەكان.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەناڵی فۆكس نیوز دەڵێت، یان لەگەڵ ئێران ڕێكدەكەون یان بە تەواوی لەناویان دەبەن.