پارتی سوورە لەسەر گۆڕانكاری لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان

کوردستان

17/01/2016‌ 1217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان سوورە لەسەر گۆڕانكاریكردن لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و تائێستاش پشتگیری تەواوی لایەنەكانی بەدەستنەهێناوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، سووربوونی پارتی لەگۆڕانكاری لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ بەردەوامی كێشەكانی دەگەڕێتەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی تائێستا ئەو پرسەی لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی تاوتوێكردووە، بەڵامتائێستا پشتگیری تەواوی ئەو لایەنانەی بەدەستنەهێناوە، بۆیە هیچ هەنگاوێكی كارەكی لەو پێناوەدا دەستنەهێناوە.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێكدێن لەیوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان لەپشكی گۆڕان‌و جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆك لەپشكی پارتی‌و فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمان لەپشكی كۆمەڵی ئیسلامی.

لەمانگی 10 ساڵی رابردووەوە، كێشە لەنێوان پارتی‌و گۆڕان دروستبووە، كە بەهۆی ئەو كێشانەوە پارتی دەیەوێت یوسف محەمەد لەپۆستەكەی دوربخاتەوە، بەڵام تائێستا لەو هەوڵانەی سەركەوتوو نەبووە.

هــ . ح

بەپەلە