پارتی جارێكی تر بارەگاكانی رادەستی هێزە ئەمنییەكان دەكاتەوە

کوردستان

23/01/2016‌ 919 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر بارەگاكانی لەسنووری پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی رادەستی هێزە ئەمنییەكان دەكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان پارتی دیموكرات لەدوێنێ‌ هەینییەوە بڕیاری رادەستكردنەوەی بارەگاكانی بەهێزە ئەمنییەكان دەركردووە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو وەرگرتنەوەیان لەهێزە ئەمنییەكان راگەیەنرا.

پێشتر بارەگاكانی پارتی بەهۆی هێزە ئەمنییەكان لەمانگی 10 لەسنووری پارێزگاكانی هەڵەبجەو سلێمانی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە رادەستی هێزە ئەمنییەكان كران، دوێنێش بەهۆی ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكان بارەگاكانی جارێكی تر رادەستی هێزە ئەمنییەكان كراونەتەوە، كە رۆژی سێ‌ شەممە وەرگیرانەوە.

لەو بارەوە فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموكرات لەهەڵەبجە زانیارییەكانی بۆ شارپرێس پشتڕاستكردەوەو وتی: ئێمە نامانەوێت بەهۆی بارەگاكانی ئێمە ببێتە قوربانی، بۆیە بڕیاری رادەستكردنی بارەگاكانمان بەهێزە ئەمنییەكان داوەتەوە.

فازڵ بەشارەتی وتیشی: رادەستكردنی بارەكام بەهێزە ئەمنییەكان پەیوەندی بەو خۆپیشاندانانەوە هەیە، كە چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنجامدراو لەچەند ناوچەیەك هێرشكرایەوە سەر بارەگاكانمان، كە ئێمە نامانەوێت بەهۆی بارەگاكانمانەوە كێشە بۆ هیچ لایەك دروستبێت.

مانگی 10 رابردوو زنجیرەكە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەسنووری سلێمانی‌و هەڵەبجە بەڕێوەچوو، كە ناڕەزاییەكان سەریكێشا بۆ توندوتیژی‌و هێرشكرایە سەر چەند بارەگایەكی پارتی دیموكرات.

هــ . ح  

بەپەلە