حاكم قادر: پەكخستنی پەرلەمان هەڵەبوو پێویستە درێژە بەو هەڵەیە نەدرێت

کوردستان

20/02/2016‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت كە پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان هەڵەبووە و پێویستە درێژە بەهەڵەكە نەدرێت، داواش دەكات كە چیتر دۆخی سیاسیی و حوكمڕانی هەرێم بە هەڵپەسێردراوی نەمێنێتەوە


حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند جەخت لەوە دەكاتەوە كە  چاوی نێودەوڵەتی لەسەر پرۆسەی سیاسیی و حوكمڕانی هەرێمە‌و بەپێویستیشی دەزانێت كە یەكڕیز و یەكهەڵوێست بین و چیتر دۆخی سیاسیی و حوكمڕانی هەرێم بە هەڵپەسێردراوی نەمێنێتەوە.


ئەم وتەیەی حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی لەمیانی كۆبۆنەوەیەكیدا هات لەگەڵ ژمارەیەك لەئەندازیاری پیشە جیاجیاكان‌و تیایدا وتیشی"ناكرێت پرسی سیاسیی و یاساییەكان بە هەڵەپەسێردراوی و بەبێ چارەسەر درێژە بكێشێت، قەیرانی دارایی و ئابووری و هاوكاتیش قەیرانی سیاسیی بارگرانیان بۆ خەڵكی كوردستان كردووە".


ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داواش دەكات كە دەسەڵات كە حكومەتە بەپەلە بیر لەرێگەچارەی گونجاو بكاتەوە و لایەنەسیاسییەكانیش لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەی ناكۆكییەكانیان بكەن بۆ بەرژەوەندی گشتی.


حاكم قادر دەشەڵێت"كە پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان هەڵەبووە و پێویستە درێژە بەهەڵەكە نەدرێت، چونكە پەرلەمان ناتوانێت ئەركی یاسایی و چاودێریكردن بكات كە ئەم دۆخەش پێویستی بەو دوو ئەركەیە".


بەوتەی حاكم قادر هەر پرۆژەیەكی یاسایی و چاكسازی پێویستی بە پەرلەمانە و دواخستنی چارەسەری پرسە سیاسیی و یاساییەكان زیان بە ئەزموونەكەمان دەگەیەنێت.
س.هـ

بەپەلە