هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە كێشەكان چارەسەر بكرێن

کوردستان

04/12/2016‌ 1346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
           
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەڵێت،یەكێتی بەپێویستی دەزانێت كەچارەسەری كێشەكان بكرێت و لەپێناو ئاسایبونەوەی زیاتری دۆخەكە و چەسپاندنی ژیانی دیموكراسیی.

میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە، ئەمرۆ یەكشەممە 4/12/2016هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لەدیدارێكدا لەگەڵ برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی ئۆباما لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی داعش ، لە سلێمانی، بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەكە و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد، تاوتوێكردوەو ،  لەبارەی هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا، لەپێناو چارەسەركردنی كێشە سیاسی و یاساییەكان هێرۆ ئیبرهیم ئەحمەد رایگەیاندوە، یەكێتی بەپێویستی دەزانێت كەچارەسەری كێشەكان بكرێت و لەپێناو ئاسایبونەوەی زیاتری دۆخەكە و چەسپاندنی ژیانی دیموكراسیی.

ئەوەشخراوەتەوەروو، برێت مەكگۆرگ لەدیدارەكەدا، پشتگیری وڵاتەكەی بۆ چارەسەری ئاشتیانە و سیاسیانەی كێشەكان دەربڕیوەو داوایكردوەو لایەنەكان زیاتر لەیەك نزیكببنەوە و بەدیالۆگ چارەسەری كێشەكان بكەن.



ر ـــ ح