سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەكێتی لە كۆبونەوەدایە

کوردستان

05/12/2016‌ 1781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هاتنی وەفدی پارتی بۆ سلێمانی دەستی پێكرد.

میدیای گۆڕان بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی دەستی پێكردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كۆبونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی‌ دۆخی‌ سیاسیی‌ هەرێم و هاتنی‌ وەفدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ سلێمانی و كۆبونەوەی لەگەڵ هەردوو حزبەكە.

وەفدی یەكێتی پێكهاتوە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو قادر حەمەجان و شالاو كۆسرەت رەسوڵ عەلی و  عیماد ئەحمەدو رەفعەت عەبدوڵا.


وەفدی گۆڕان پێكهاتوە لە عومەر سەید عەلی و عوسمانی حاجی مەحمودو محەمەد تۆفیق رەحیم و د. ئیسماعیل نامیق و ساماڵ عەبدوڵا


وەفدی مەكتەبی سیاسی پارتی بڕیارە سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە.