سكرتێری پەرلەمانی كوردستان: گەندەڵی هەموو پێوەرەكانی تێپەڕاندوە

کوردستان

08/12/2016‌ 1543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان كوردستان دەڵێت،"ئەوەی لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت تەنها گەندەڵی نیە بەڵكو تاڵانكردن و ڕاوو ڕوتیشە..."

فەخرەدین قادر، ئەمرۆ پێنج شەممە 8/12/2016 لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، "بەداخەوە گەندەڵی و گەندەڵكاری و پیسخۆری لەهەرێمەكەماندا هەموو پێوەرەكانی تێپەڕاندوەو میللەتێك بوەتە قوربانی لەو پێناوەدا،وەكو دەیبینین گەندەڵی وەكو تۆڕی جاڵجاڵۆكە سەراپای جومگەكانی دەستەڵاتی گرتۆتەوەو بەگژاچونەوەی هێندە قورس و هەستیاربوە ژن و پیاوی زۆر كارامەی دەوێت.

 سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بڕوای وایە بۆ بەگژداچونەوەی گەڵدەڵی وێڕای ،هەڵمەتەكانی هوشیاركردنەوە، دەستەڵاتەكانی چاودێری و دادوەری، پێویستی بەهێزێكی نیزامی بەیاسا ڕێكخراو هەیە ،چونكە هەندێك لەم گەندەڵكارانە مافیا ئاسا كاردەكەن.

لە كۆتایشدا دەڵێت ،دڵنیام بە ئیرادەی بەهێزو دەستی پاكەوە ئەم خەباتە دەگاتە مەنزڵ و گەندەڵكاران دوابڕاون و بەرامبەر دادگای خوایی هەر لە دونیادا ڕوو ڕەش دەبن.


ر ـــ ح