وتەبێژی پارتی: ئومێدمان هەیە كێشەكان چارەسەر بكەین

کوردستان

17/12/2016‌ 687 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەكەی جدییە لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان.

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمرۆ شەممە 17/12/2016 سەبارەت بەجددییەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم، بە ئاژانسی ئەناد‌وڵی راگەیاند، "دیارە جددییەتێكی تەواو لای زۆربەی هەر زۆری لایەنەكان هەستی پێ دەكرێت بەوەی كە پێیان باشە ئەم بارودۆخە ئاسایی بكرێتەوە و زەمینەی بۆ خۆش بكرێت بۆ ئەوەی لەمەودوا لایەنی دەرەكی ئەوەندە نەتوانێت دەست بخاتە ناو ماڵی كوردەوە".

رونیشیكردەوە، "لە ئێستادا زەمینەی زیاتر بۆ گفتوگۆكان رەخساوە و ئەو شێوە بیركردنەوەی كە ئێستا هەیە وەكو ئەوە نییە كە ساڵێك لەمەوبەر هەبوو، بۆیە دەكرێت بڵێن هەنگاوەكان جددییتر دەبن".

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رونیشیكردەوە، "لێرە و لەوێ شت روودەدات نایكەینە ئاستەنگ و پێشمان باشە لایەنی دیكەش ئەم بابەتانە نەكەنە ئاستەنگ و ئەوەی كە دەكرێت بەشێكی زۆری كە ئەو هەوڵەیە بۆ دەست خستنە ناو یەكڕیزی ماڵی كوردستانییە و تێكدانییەتی، بۆیە لێرە و لەوێ هەندێكجار، ئەم یان ئەو بە ناو رۆشنبیر، ئەم یان ئەو بەناو سیاسیی هەندێك بابەت دەخەنە روو یان هەندێك بابەت دورووژێنن بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوانەی كە دەنرێت سەركەوتوو نەبێت".

سەبارەت گەشبینیشی بۆ بەئەنجام گەیشتنی گفتوگۆكان بۆ چارەسەكردنی قەیرانەكانی هەرێم، گوتەبێژی وتەبێژی پارتی رایگەیاندوە، پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكەكەی جدین و دەیانەوێت  كە ئەم بارودۆخە چاك بكرێت،  بۆیە بەڵی ئومێدیان هەیە بتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن".

ر ـــ ح