پەرلەمانتارێكی گۆڕان یەكگرتنی گۆڕان و یەكێتی بە زەحمەت دەزانێت

کوردستان

29/12/2016‌ 1199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بێستون فایەق پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بەرپرسیارێتی جێبەجێنەكردنی رێكەوتنی نێوان حزبەكەی و یەكێتی دەخاتە ئەستۆی یەكێتی ، دەشڵێت یەكگرتنەوەی هەردوو حزب ئاسان نیە.

بێستون فایەق لە وتارێكدا كەلە شارپرێس بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندوە، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هۆكاری سەرەكی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنامەی ١٧ ی ئایاری یەكێتی و گۆران بوە، لەكاتێكدا ئەو رێككەوتنەی ئەوكات ئومێدی زۆرمان پێ بەخشی و دەلاقەیەكی باش و گونجاو بوو بۆ هاوسەنگ كردنەوەی ئەو ناهاوسەنگیەی ئێستا لە كوردستان لەنێوان حزبەكاندا هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئاسایی كردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێم و كاراكردنەوەی پارلەمان، باشكردنی دۆخی ئابوری و گوزەرانی خەڵك ، دروست كردنی ئیئتیلاف بۆ فراكسیۆنەكان و دانانی سەركردایەتی هاوبەش ، ئەمانە خاڵە جەوهەریەكانی ریكەوتن و نزیكبونەوەكانی گۆڕان و یەكێتی بون كە جێبەجێ نەكران كەچی ئێستا هەندێ بەڕێزی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسی یەكگرتنەوەی گۆران و یەكیتی دەكەن.

بێستون فایەق لەبەشێكی تری وتارەكەیدا بەبەرپرسانی یەكێتی دەڵێت " ئێوە كە نەهاتنە پێش بۆ رێك كردنەوەی ئەو ناهاوسەنگیەی كە خۆتان بەشێك بون لە دروست كردنی و وا خەریكە بە تەواوی دەچەسپێ ، ئیوە كە خۆتان (مەبەست لە هەمویان نیە ) رێگر بون و نەتان هێشت رێكەوتنەكە هەنگاوەكانی دەستپێكی ببڕێت ئاسان نیە رێگەی یەكگرتن بۆ گۆران و یەكێتی خۆش بكەن".


ر ـــ ح