شارپرێس:
له دوای كۆتایی هاتنی ساڵی 2016 و ده‌ستپێكی ساڵێكی نوێ، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌م ساڵدا روو ده‌ده‌ن له‌م سه‌ری جیهانه‌وه تا ئه‌وسه‌ر و له رووی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی چه‌ندین ئه‌گه‌ری مه‌ترسیدار له ڕێگه‌دان.
له ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له توركیا ئه‌ردۆغان زیاتر ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێت، له ئه‌ورپاش بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها مه‌ترسی ده‌رچوونی فه‌ره‌نسا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ترسییه‌كانی كۆریای باكوور كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مووشه‌كه بایلیستیه‌یكانی تایقی ده‌كاته‌وه و په‌ره به چه‌كه ناوكییه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و ئاڵۆزیانه‌ی روو له ده‌رای چینی رۆهه‌ڵات و باشوور ده‌كه‌ن.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ستراتیژی له ئێستادا حه‌وت مه‌ترسی له به‌رده‌م جیهاندان له 2017دا، كه ئه‌مانه‌ن:
1-قه‌رزی جیهان و قه‌یرانی دارایی:
سندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی له‌م دواییانه‌دا ژماره‌یه‌كی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاشكراكردووه كه پێشبنی ده‌كرێت ئه‌و ژمارانه روو له هه‌ڵكشان بكات له‌م ساڵدا ئه‌گه‌ریش هه‌یه به شێوه‌یه‌كی خێراتر ئه‌و قه‌یرانانه قووڵ ببنه‌وه.
سندوقه‌كه ئاشكرایكردووه كه قه‌رزه گشتییه‌كانی جیهان 152 ترلیۆن دۆلاره، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی قه‌رزه تایبه‌تییه‌كان گه‌شتۆته 225 له سه‌دی ئه‌نجامه‌كانی ئابوری جیهانی له‌چاو ساڵی رابردوو.
2- نه‌مانی جوڵه‌ی چاكسازی
هه‌ندێك له وڵاته گه‌وره‌كان و پێشكه‌وتوه‌كان پێوسستیان به خۆبه‌دوورگرتنه له چاكسازی سیایییه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌بێت ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ گه‌شه‌كردن و هه‌لی نوێ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان بڕه‌خسێنن.
پێشبینی ناكرێت جیهان له ساڵی 2017دا چاكسازی ئابووری پێویستی ئه‌نجام بدات، ئه‌وه له كاتێكدا هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی هه‌ندێك له وڵاتان وه‌ك مۆدی سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندی و سه‌رۆكی مه‌سكیك ئامانجی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه تا ئێستا.
هه‌روه‌ها له فه‌رنسا و ئه‌ڵمانیا چاوه‌ڕێی ده‌كرێت چاكسازی بخرێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، له هه‌مانكاتدا چین گۆڕانكاری له سه‌ركرده‌كانیدا روویداوه، به‌ڵام ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا و تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و زۆمای سه‌رۆكی ئه‌فریقیا له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كاندان، به‌ڵام سعودیه و نێجیریا و هه‌ندێك له‌به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
3- به سیاسیكردنی بانكه ناوه‌نده‌كان
له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا یه‌كه‌مجاره كه بانكه ناوه‌ندییه‌كان رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه نه‌ك ته‌نها بازاڕه‌كان بچوكه‌كان به‌نها به‌ڵكو له ئه‌مریكا و ناوچه‌ی یۆرۆ و بریتانیاش.
له ئێستادا بانكه‌كان زیاتر له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی حكومیدان، به تایبه‌ت له ئه‌وروپا، پێشبینی ده‌كرێت فشاره‌كانی له‌سه‌ر زیاتر بن بۆ 2017
ساڵی رابردوو تیریزا مای ره‌خنه‌ی له بانكی ئینگلته‌را گرت به‌هۆی سیاسه‌ته‌كاتی له سوودی وه‌رگرتنی كه‌م، به‌و پێیه‌ی ئه‌وه زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت بۆ دروستكردنی نایه‌كسانی له نێوان هاووڵاتیاندا.
هه‌روها ئه‌ڵمانیا كه‌می پاداشته‌كان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ره‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپیدا كه‌م ببنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه چاكسازی پێویسته، له توركیا ده‌توه‌ردانی ئه‌ردۆغان له سیاسه‌ته‌كانی بانكدا كه ره‌تیكرده‌وه سوود زیاد بكات سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی لیره كێشه‌ی دروستكردووه.
4-توڕه‌كردنی چین له‌لایه‌ن ترامپیه‌وه
جی جینگ سه‌رۆكی چین ئه‌وه ده‌زانێت كه له‌م كاته‌دا مه‌ترسیداره به هیچ جۆرێك به شێوه‌یه‌كی لاواز ده‌ربكه‌وێت ، له به‌رامبه‌ر توڕه‌كردنه‌كانیان له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه، سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كۆریای باشور و تایوان و هۆنگ كۆنگ و ده‌ریای چینی باشوور و ده‌ریای چینی رۆژهه‌ڵات.
5-لاوازی مێركڵ:
ئه‌وروپا له ساڵی نوێ‌دا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی سیاسی زیاتر ده‌بێته‌وه، هه‌ندێكیشی بۆ لاوازی ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له ساڵانی داهاتوودا ئه‌وروپا پێویستی به سه‌ركرده‌ی به‌هێزه له قه‌یرانه‌كاندا به تایبه‌ت دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتیه‌كه.
هه‌روها ئه‌ورپا له ساڵی 2017دا له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگی گه‌وره‌دایه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ره‌نسا و قه‌یرانی دارایی یۆنان و گرژییه‌كانی ئه‌و یه‌كێتیه له‌گه‌ڵ روسیا و توركیا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كه‌پێشتر توركیا هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپیه‌كان بوو له دژی روسیا.
6-ریشه‌كێشكردن له توركیا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ترویكا به‌رده‌وامه له سه‌ركوتكردنی ركابه‌ره‌كانی و هه‌وڵه‌كانی به زیاتر سه‌پاندنی تواناكانی خۆی به كاروباره‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها ده‌ستخستنه ناو دادگا و راگه‌یاندن و كه‌رتی كرێكاران له میانه‌ی دسه‌تگیكردن و پاكسازی و ریشه‌كێشكردنیان.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له‌م ساڵدا راپرسییه‌ك ئه‌نجام بدات له وڵاته‌كه‌یدا بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زیاتر رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا به‌ره‌و گرژی ده‌بات.
7- كۆریای باكوور
ساڵی 2017 ساڵێكی گه‌وره ده‌بێت به‌لای كۆریای باكووره‌وه، ئه‌وه‌ش شتێكی باش نییه به‌لای ئه‌مریكا و رۆژئاواوه، به تایبه‌ت كه قورسه پێشبینی بكرێت كه چی رووده‌دات كاتێك پیۆنگ یانگ توانای موشه‌كه بایلیستیه‌كاتی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی راسسته‌وخۆ له‌سه‌ر واشنتۆن، كه رۆژ له رۆژ كۆریای باكوور له‌وه نزیك ده‌بێته‌وه.
كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بایلیستی كیشوه‌ربڕ و ئێستاش له قۆناغی كۆتاییدات، به‌ڵام به‌لای وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه ئه‌وه هێشتا جێی متمانه‌ی ته‌واو نییه.
د_ح