وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچە رادەگەیەنێت

کوردستان

21/01/2017‌ 3132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی راگەیاند، كە خۆی لەدابەشكردنی موچەی چەند وەزارەت‌و دەستەیەك دەبینێتەوە.

وەزارەتی دارایی‌و ئابووری ئەمڕۆ شەممە 21/1/2017 خشتەی دابەشكردنی موچەكەی راگەیاندووە، كە بەپێی خشتەكە لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی (11)ی 2016ی ئەم وەزارەت‌و دەستانە دابەشدەكرێت:

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 23/1/2017، موچەی فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی‌و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری‌و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 24/1/2017، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش‌و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 25/1/2017، موچەی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی دارایی‌و ئابووری دابەشدەكرێت.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 26/1/2017، مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت.

1-وەزارەتی ناوخۆ

2-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

3- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

4- وەزارەتی پلان دانان

5- دەزگای مین

6- دیوانی چاودێری دارایی

7- دەستەی مافی مرۆڤ

8- دەستەی ژینگە

9- دەستەی وەبەرهێنان

10-دەستەی دەسپاكی

11- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

12- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هـ ـ ح

بەپەلە