ئەمریكا لەسەر هێڵە
شەرڤانان شكست بە "پیلانی توركیا" بۆ هێرشی سەر مەنبەج دەهێنن

کوردستان

07/03/2017‌ 3126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەناڵی سكای بڵاویكردەوە، شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات، شكستیان بە "پیلانی توركیا" بۆ هێرشكردنە سەر شارۆچكەی مەنبەج هێناوە، ئەوەش بەهۆی هەماهەنگیان لەگەڵ ئەمریكاو رێككەوتنیان لەگەڵ روسیا.

كەناڵەكە نموونەی بەلێدوانێكی شەرڤان دەروێش فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج هێناوەتەوە، كە ئاشكرایكردووە، لەگەڵ سوپای روسیا لەسوریا رێككەوتوون بەرادەستكردنی پێنج گوندی باكووری رۆژئاوای مەنبەج بەسوپای سوریا.

كەناڵەكە بڵاویشیكردووەتەوە، ئەو گوندانە هێڵی پێشەوەی بەرەی جەنگن، لەگەڵ سوپای توركیا، لەباكووری سوریا، بەو پێیەی سوپای توركیا نایەوێت شەڕ لەگەڵ سوپای سوریا بكات، ناتوانێت بەو هۆیەوە پێشڕەوی بەرەو مەنبەج بكات.

شارۆچكەی مەنبەج دەكەوێت باكووری رۆژئاوای سوریاو ناوچەیەكی سنوورییە، لەنێوان ئەو وڵاتەو توركیا، كە سوپای توركیا بەردەوام هەڕەشەی ئەوە دەكات هێرش دەكاتە سەر ئەو شارۆچكەیە، ئەوەش بەهۆی بوونی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەشارۆچكەكە.

هاوكات كەناڵەكە باسی لەوەش كردووە، جگە لەرێككەوتن لەگەڵ سوپای روسیا، شەرڤانان هەماهەنگییەكی زۆریان لەگەڵ سوپای ئەمریكا لەمەنبەج هەیە، كە هەماهەنگییەكە بەشێوەیەكە لەماوەی رابردوو ئەمریكا سێ‌ كاروان هاوكاری سەربازی‌و هێزی رەوانەی شارۆچكەكە كردووە.

كەناڵەكە هەروەها ئەوەی راگەیاندووە، توركیا لەسوریا ناتوانێت شەڕی سوپای ئەمریكا بكات، كە ئێستا لەمەنبەج جێگیركراون، بۆیە بەتەواوی ئەو "پیلانەی" شكستیهێناوە بۆ هێرشكردنە سەر شارۆچكەكە.

هـ ـ ح

بەپەلە