بۆماوەیی و ژینگەیی و فسیۆلۆجی هۆكاری سەرەكی ئۆتیزمن

هەمەڕەنگ

05/04/2017‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئۆتیزم، حاڵەتی ڕوودانی پشێوییە لە گەشەكردنی خانەكانی مێشكداو دەبێتە هۆی تێكچوونی كارو فەرمانەكانی مێشك واتە سەرجەم بەشەكانی مێشك لەیەك كاتداو بەیەكەوە كارناكەن، ئەمەش كاریگەری توند دەخاتە سەر پەیوەندیی زارەكی ( قسەكردن ) و نازارەكی ( ئیشارەت ) و تێكەڵاوبوونی كۆمەڵایەتی و فێركردن و هەڵسوكەوت كردنەكان بەوهۆیەشەوە زۆرینەی تووشبووانی نەخۆشی ئۆتیزم ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ چواردەوریان ببەستن.

- نیشانەكانی ئۆتیزم
نیشانەكانی بریتییە لە دواكەوتنی قسەكردن یاخود هەر قسەنەكردن و اتە لاوازی پێگەیشتنی زارەكی و نازارەكی هەروەها دووبارەكردنەوەی رەفتارێكی دیاری كراو و پەیوەست بوونی ناسروشتی و تووڕەبوونی زۆر لەكاتی گۆڕینی ِڕِەفتاری رۆژانە.

- هۆكارەكانی توشبوون
تا ئێستا هۆكاری بنەڕەتی نەزانراوە، بەڵام توێژینەوە زانستییەكان دەیگەڕێننەوە بۆ كۆمەڵێك فاكتەر لەوانەش فاكتەری بۆماوەیی و ژینگەیی و فسیۆلۆجی.

- چارەسەركردنی ئۆتیزم
توێژینەوەكان سەلماندویانە باشترین چارەسەر دەستێوەردانی پێشوەختە لە پێش تەمەنی سێ ساڵی منداڵەكەوە دەبێت ئەویش بە خستنەبەر ئەو بەرنامە تایبەتە چارەسەرییانەیە كە دانراون و جێبەجێ كراون.

 

تەندروستی"dohsuli"

س.هـ