ئێران: ڕیفراندۆمی هەرێم دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەند كێشەیەكی ئەمنی

کوردستان

18/07/2017‌ 770 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بەپرسی ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ڕیفراندۆم كارێكی باش نییە، چونكە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەند كێشەیەكی ئەمنی.

محەمەد جەواد زەریف راشیگەیاند پرسی ریفراندۆم عێراق تووشی ناكۆكی زیاتر دەكات‌و بەگشتی كاریگەری خراپی دەبێت هەم بۆ خودی كوردەكان، هەم بۆ هەموو ناوچەكە، "ئێمە لەسەر ئەم بڕوایەن سیاسەتی دژ كورد دەرنجامی پێچەوانەی دەبێت".

قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی بەشداریكردنی بووە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئەمریكا، كە لەبارەی پرسی عێراقیشەوە ئەوەی راگەیاند "ئێران لەسەر ئەو بڕوایە ناوچەكە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستەكان پێویستی بەدەوڵەتی بەهێز هەیەو هەر بەم بۆنەشەوە ئێمە یارمەتی كوردو سوننە‌و شیعەی عێراقمان داوە تاكوو بە سەر كێشەكاندا زاڵ بن".

زەریف نموونەی بەوە هێناوەتەوە، كە كاتێك داعش لەهەولێر نزیكبووەوە، مەسعود بارزانی داوای یارمەتی لەتوركیاو ئێران‌و ئەمریكا كرد، "ئێمە دەست بەجێ وەڵامی ئەم داواكارییەمان دایەوە".

قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەكاتێكدایە، كە بڕیارە 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بكرێت، كە ئەمە كاردانەوەی لایەنی ئێرانی لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح