سەعدی پیر: ئەمریكاو ئەوروپا دژی ریفراندۆمی هەرێم نین

کوردستان

07/08/2017‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، كە ئەوروپاو ئەمریكا دژی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نین.

سەعدی ئەحمەد پیرە، كە هاوكات وتەبێژی ئەو حیزبەشە، راشیگەیاند "لەگەڵ ئەوەی ئەمریكاو ئەوروپا دژی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەڵێن كاتەكەی گونجاو نییە، بۆیە نایانەوێت پرۆسەكە ئەنجامبدرێت".

ئەو قسانەی ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەمڕۆ دوو شەممە لەشاری ئاكرێ‌ هات، ئەوەش لەمیانی پانێڵێك، كە لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم رێكخرابوو، لەكاتێكدا بڕیارە پرۆسەكە لە 25/9/2017 بەرێوەبچێت.

سەعدی پیرە ئەوەشی راگەیاند، كە پرۆسەی ریفراندۆم زیانی بۆ هیچ لایەنێك نییەو لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت‌و كورد پاشەكشەی لێناكات.

لەبارەی هەڵوێستی عێراقیش، پیرە ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆ دەكەن، هەروەها رایگەیاند "كورد ئەگەر لەچوارچێوەی عێراق بمێنێتەوە، ئەوە بەدڵنیایی زیانی گەورە دەكات".

هـ ـ ح 

بەپەلە