یەكێتی بڕیاری دەركردنی ئەو كادرانەی دەدات بەشداری كەمپینی نەخێر دەكەن

کوردستان

10/08/2017‌ 1748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری دەركردنی ئەو كادیرانەی دەدات، بەشداری كەمینی نەخێر بۆ ریفراندۆمی هەرێی كوردستانیان كردووە.

میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی لەزاری سەرچاویەك بڵاویكردووەتەوە، كە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری دەركردنی هەر كەسێك دەدات، كە "بەشداری لەكەمپینی نەخێر بۆ ریفراندۆم كردبێت".

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، كە چەند رۆژێك پێش ئێستا كەمپینێك لەدژی ریفراندۆمی هەرێم بەناوی "نەخێر لەئێستادا" راگەیەنراو فەرهاد سەنگاوی ئەندام پەرلەمانی یەكێتی‌و چەند كادرێكی تری ئەو حیزبە بەشدارییان كرد.

ریفراندۆم لە 25/9/2017 بەرێوەدەچێت، ئەوەش بەبڕیاری بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان هەرێمی كوردستان‌و یەكێتیش بەشدارەو لەو بڕیارەو دەیەوێت رۆڵی لەپرۆسەكە هەبێت.

هـ ـ ح

بەپەلە