توركیا: بەئاشكرا دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانین

کوردستان

16/08/2017‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمیت یاڵچین، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی بەئاشكرا دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانە.

ئەمیت یاڵچین، راشیگەیاند توركیا لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقەو جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە، كە هەرێم دەبێت لەگەڵ بەغدا رێككەوتن بكات، بۆ چارەسەری كێشەكان.

ئەمە دواین كاردانەوەی توركیایە لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان رۆژی 25/9/2017یان دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم.

پێشتریش بەرپرسانی توركیا چەند جارێك دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو، كە بەم دوایانەش لێدوانەكانیان لەسەر ئەو پرسە چڕكردووەتەوە.

هـ ـ ح