هەولێرو بەغدا جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆكانی نێوانیان دەكەنەوە

عیراق

17/08/2017‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی هەولێرو بەغدا جەخت دەكەنەوە، كە گفتوگۆكانی نێوانیان بۆ چارەسەری كێشەكان بەردەوامدەبێت.

شاندێكی هەرێمی كوردستان سێ‌ رۆژە لەشاری بەغدان، ئەوەش بۆ گفتوگۆكان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان‌و پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم لەمانگی نۆی داهاتوو.

شاندەكە ئەمڕۆ پێنج شەممەش چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ ئبیراهیم جەعفەری كۆبوونەوەیەكیان كرد.

لەدوای كۆبوونەوەكەش ئیبراهیم جەعفەری لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە كۆبوونەوەكان بەردەوامی دەبێت، ئەوەش لەپێناوی چارەسەری هەموو ئەو كێشانەی لەنێوان هەردوولا هەیە.

ئیبراهیم جەعفەری راشیگەیاند، بەغداو هەولێرو جەخت لەبەردەوامی هەماهەنگییەكانیان كردووەتەوە، بەتایبەتی بۆ شەڕی داعش، ئەمە جگە لەوەی سووربوون لەسەر ئەوەی دەبێت بەپێی دەستوور هەنگاوەكای داهاتوو هەڵگرن.

لای خۆیشییەوە، رۆژ نوری شاوێس سەرۆكی شاندی سیاسی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی بەباش خستەڕوو، هەروەها رایگەیاند "كۆبوونەوەكانیش بەردەوامی دەبێت".

هـ ـ ح