فازل میرانی باسی كۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ گۆڕان‌و كۆمەڵ دەكات

کوردستان

19/08/2017‌ 2572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند لەو چەند رۆژەدا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامیش كۆدەبینەوە . 

فازل میرانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی كوردستان تی ڤی ئۆرگانی فەرمی پارتی دیموكرات راشیگەیاند "ئێستا كەشوهەوایەكی باشتر هەیە لەنێو حیزبەكان بۆ كبوونەوەو ئێمە هیچ بەدیلێك بێجگە لەدانیشتن نابینینەوە".

سەبارەت بەو لایەنانەی دەڵێن "نەخێر بۆ ریفراندۆم"، فازل میرانی ئەوەی راگەیاند "ئایا كە بەریفراندۆمیان وت نەخێر، عەدالەت دێتە ئاراوەو بارودۆخی ئابووری‌و بژێوی خەڵك باش دەبێت".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی هەروەها رایگەیاند "ئەو كەسانە خۆیان قەناعەتیان بەو دروشمانەی خۆیان نییەو پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پرسێكی نیشتمانی‌و نەتەوەیی‌و ئینسانییە".

میرانی گفتوگۆكانی تایبەت بە ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدا بەگۆڕانكارییەكی باش ناوبرد، بەشێوەیەك رایگەیاند "كاتێك لەگەڵ بەغدا ئەو گفتوگۆیانە دەكەین، فڕۆكەو هێزی سەربازی نانێرنە سەرمان‌و ئەمەش گۆڕانكارییەكی گەورەیە".

هەروەها سەبارەت بەو لایەنانەی كە دەڵێن لە ئەگەری سەربەخۆیی كوردستان تووشی هێرشی سەربازی دەبین فازل میرانی باسی لەوە كرد، بارودۆخی ناوچەو جیهان تەحەمولی شەڕو كێشەو گرفتی دیكەی سەربازی ناكات و قۆناغی ئەمڕۆی ئێمە جیاوازە لە هی ساڵی نەوەدەكان و 2003 .

هـ ـ ح