مەسعود بارزانی دواخستنی ریفراندۆم رەتیدەكاتەوە

کوردستان

20/08/2017‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی رەتیكردەوە، كە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دوابخرێت‌و جەختیكردەوە، پرۆسەكە لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت.

مەسعود بارزانی لەمیانی چاوپێكەوتنێك رایگەیاند، ریفراندۆمی هەرێم وەك ئەوەی وادەی بۆ دیاریكراوە، لە 25 نۆی داهاتوو بەرێوەدەچێت‌و هیچ گفتوگۆیەكیش بۆ دواخستنی ناكرێت.

مەسعود بارزانی راشیگەیاند، هیچ واتایەك بۆ هاوبەشكردنی لەگەڵ عێراق مانای نەواوە، بۆیە رێككەوتن لەگەڵیان ئەستەمەو لەوادەی دیاریكراوی خۆی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدەدرێت.

ئەم قسانەی مەسعود بارزانی لەكاتێكدایە، كە بەشێكی زۆر لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم وادەی ریفراندۆمیان لەرۆژی 25/9/2017 دیاریكردووەو ئێستا زۆرێك لەلایەنە عێراقییەكان‌و تەنانەت لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش داوای دواخستی دەكەن.

بارزانی راشیگەیاند، پرۆژەی راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان هی گەلی كردە، نەك هی تاكە كەسێك، یان لایەنێكی دیاریكرا.

هەروەها جەختیشیكردووەتەوە، لەسەد ساڵی رابردوو تەنیا خوێن لەنێوان ئەوان ‌و عێراقییەكان رژاوەو شەڕ كراوە، بۆیە نایانەوێت ئەو مێژووە دووبارە بێتەوە.

هـ ـ ح