هۆكاری سەردانەكەی ماتیس بۆ بەغداو هەولێر ئاشكرادەكرێت

عیراق

22/08/2017‌ 6263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێكدا هۆكاری سەردانەكەی جێمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ بەغداو هەولێر ئاشكراكرد.

جێمس ماتیس ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئەمریكا بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەسەردانێكی چاوەڕواننەكراو گەیشتە شاری بەغداو بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی ئاژانسەكە، ماتیس لەكۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی باسی شەڕی دوای داعش‌و پلانی ئەمنی ئەو شارانە دەكات، كە هێزە ئەمنییەكان كۆنتڕۆڵیان كردووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، ماتیس لەسەردانەكەی بۆ هەولێرش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم جگە لەباسكردنی شەڕی داعش، باسی پرسی دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم دەكات.

سەردانەكەی جێمس ماتیس لەكاتێكدایە، كە سوپای عێراق چەند رۆژێكە دەستی بەكۆنتڕۆڵكردنەوەی تەلەعفەر كردووەو نزیكبووەتەوە لەكۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكانی عێراق لەدەست چەكدارانی داعش، كە لەساڵی 2014وە گرتوویانە.

هەروەها سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم بڕیاریانداوە، رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئەنجامبدەن، كە ئەمریكا ناڕازییەو داوای دواخستنی دەكات.

هـ ـ ح