راپرسی هەرێم.. عەبادی جەخت لەدژایەتی بەغدا بۆ هەولێر دەكاتەوە

عیراق

08/09/2017‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دژایەتی بەغدای بۆ هەولێر دووپاتكردەوە، ئەوەش لەبارەی بڕیاری ئەنجامدانی راپرسی لەهەرێمی كوردستان.

حەیدەر عەبادی لەمیانی لێدوانێكی، كە ئەمڕۆ هەینی كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاند، ئەوان دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانن، چونكە ئەو هەنگاوە پێچەوانەی دەستووری عێراقە.

حەیدەر عەبادی راشیگەیاند، سەرەڕای دژایەتییان بۆ ئەنجامدانی راپرسی، ئەوان بەهەموو شێوەك هەوڵ دەدەن، راپرسی لەو وادەیەی دیاریكراوە ئەنجامنەدرێت‌و رێگری لێدەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌و زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە، رۆژی 25/9/2017 راپرسی سەربەخۆیی ئەنجامبدەن، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەداوە هاتووە.

لەبەرانبەر دژایەتییەكەی بەغداو هەوڵەكانی بۆ رێگری لەئەنجامدانی راپرسی، مەسعود بارزانی لەدواین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی جەختیكردەوە، كە ریفراندۆم لەوادەی دیاریكراوی خۆی ئەنجامدەدرێت‌و بەهیچ شێوەیەك دواناخرێت.

هـ ـ ح