هێرشكردنە سەر شاسوار عەبدولواحید "بەرنامە بۆ دارێژراو" بووە

کوردستان

13/09/2017‌ 1479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، كە هێرشكردنە سەر شاسوار عەبدولواحید لەپەرلەمانی بەریتانیا "بەرنامە بۆ دارێژراو" بووە.

سەرچاوەكە بۆ شارپرێس راشیگەیاند، ئەوان پێشوەختە ئاگاداری ئەو بەرنامە بوون، كە "لەپەرلەمانی بەریتانیا هێرش دەكرێتە سەر شاسوار عەبدولواحید، بۆیە ئامادەكاری پێشوەختەیان كردووە".

شاسوار عەبدولواحید، كە سەرۆكایەتی "بەرەی نەخێر لەئێستادا" بۆ ریفراندۆمی هەرێم دەكات رۆژی سێ‌ شەممە سەردانی پەرلەمانی بەریتانیای كرد، بەڵام لەلایەن كۆمەڵێك كەسەوە پەلاماردراو دژایەتیان بۆ راگەیاند.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ژمارەی ئەو كەسانە 15 بۆ 20 كەسێك بووە، كە ئەوە نیگەرانی لەلایەن ئامادەبووانی هۆڵەكە دروستكردووەو دواتر هێزە ئەمنییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخەكەیان كردووە.

هـ ـ ح