وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا: لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێمدا نین

کوردستان

15/09/2017‌ 867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا جارێکی تر هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر پشتگیری نەکردنی ریفراندۆمی هەرێم دەربڕی و رایگەیاند لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقدان.

جۆرج ستره‌یته‌ر وته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا  کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی له‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیدراڵی ئەنجامدا و هەڵوێستی وڵاتەکەی لە سەر چەند پرسێک خستەروو.

لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمەوە رایگەیاند ئەوان پشتگیری ئەو پرسە ناکەن له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدان‌.

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی وتی هەنگاوێکی باشە کە بریارە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

ستره‌یته‌ر رایگه‌یاند وڵاتەكه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدایه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجامدانی گشتپرسی به‌بێ ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، دۆخه‌كه‌ خراپتر ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا بانگه‌واز له‌ لایه‌نەكان ده‌كات بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ.

بریاروایە رۆژی ٢٥ی ئەیلول ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت هەریەکە لە عیراق، ئێران، تورکیا، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دژی پرۆسەکەن.

ر.ا