یەكێتی ئەوروپا داوای دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم دەكات

کوردستان

20/09/2017‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیدریكا مۆگێرینی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەكێتییەكەیان داوای دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكات.

فیدریكا مۆگێرینی، ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی راگەیەنراوێك راشیگەیاند، یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقە، بۆیە نایەوێت ریفراندۆمی هەرێم ئەنجامبدرێت‌و داوای دواخستنی دەكات.

داواكارییەكەی یەكێتی ئەوروپا لەكاتێكدایە، كە بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە زۆرێك لەوڵاتانی جیهان داوای دواخستنی دەكەن‌و جەختیش دەكەنەوە، كە دەبێت هەولێرو بەغدا لەسەر كێشەكانی نێوانیان رێكبكەون.

بەرپرسەكەی یەكێتی ئەوروپاش ئەوەی راگەیاندووە، كە ئەوان پشتگیری گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا دەكەن، لەكاتێكدا كێشەی زۆر لەنێوان هەردوولا هەیە.

هـ ـ ح