ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا لە سەر ریفراندۆم کۆبوویەوە

کوردستان

22/09/2017‌ 1479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیا بڵاویانکردەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا لە سەر ریفراندۆم کۆبوویەوە و بڕیارە تاوتوێی سزای هەرێمی کوردستان بکات.

کۆبوونەوەکە بە بەشداری رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت، تێیدا پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم و سزادانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

پێشتر ئەردۆگان لە شاری نیویۆرک رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی وڵاتەکەی تاوتویی سزادانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

هاوکات بڕیار وایە سبەینێ پەرلەمانی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی یاسای رێگەدان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی عێراق و سوریا کۆبێتەوە.
ر.ا