عێراق‌و ئەمریكا رێكار لەدژی ریفراندۆم دەگرنە بەر
ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان حەیدەر عەبادی‌و رێكس تێلەرسۆن

عیراق

24/09/2017‌ 3702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكس تێلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.

رێكس تێلەرسۆن شەوی رابردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی ئەنجامداوە، كە تێدا قسەیان لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كردووە، كە بڕیارە 25 ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە هەردوولا جەختیان كردووەتەوە، كە ئەمریكاو عێراق رێكاری پێویست لەدژی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەگرنە بەر، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو پرسە "نادەستووری‌و نایاساییە".

هەر بەپێی رێگەیەنراوەكە، رێكارەكانی ئەمریكاو عێراق، رێكاری یاسایی‌و دەستووری دەبێت‌و هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشانەش دەدەن، كە بەهۆی ریفراندۆمەوە دروستبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ریفراندۆم، فشارەكان بۆ دواخستنی چڕبووەتەوەو ئەمریكاو عێراقش هەر لەسەرەتاوە دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەكە راگەیاندووە.

هـ ـ ح