كوردانی دەرەوە بەشێوەیەكی فراوان بەشداری لەپرۆسەی دەنگدانی ریفراندۆم دەكەن

کوردستان

24/09/2017‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ كوردانی دەرەوە دەستیپێكردووەو ئەو كوردانەش بەشدارییەكی فراوانیان لەپۆسەكە هەیە.

بەپێی لیژنەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی، لەرۆژی كردنەوەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی ژمارەیەكی زۆر لەكوردانی دەرەوە بەشدارییان كردووە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ ژمارەیەك لەو بارەوە بخاتەڕوو.

هەر بەپێی لیژنەكانی كۆمیسیۆن پرۆسەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی بەردەوامی دەبێت‌و هەموو كوردانی دەرەوەش مافی دەنگدانیان هەیە بۆ بەشداری لەپرۆسەی ریفراندۆم.

پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم بەشێوەیەكی گشتی لە 25 ئەم مانگە بەرێوەدەچێت، كە دوو رۆژە دەنگدان بۆ كوردانی رۆژئاوا بەشێوەی سیستەمێكی ئەلیكترۆنی دەستپێكردووە.

هاوكات هاندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆیی هەڵبژكردن‌و راپرسی رایگەیاندووە، بەهۆی بەشداری زۆری لەپرۆسەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی فشار لەسەر سیستەمەكە دروستبووە.

هـ ـ ح