نەجمەدین كەریم: پێویستە خەڵكی كوردستان دەنگ بدەن

کوردستان

25/09/2017‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، كە دەبێت خەڵكی كوردستان بەئازادی دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدات.

نەجمەدین كەریم ئەمڕۆ دوو شەممە دوای بەشداریكردنی لەپرۆسەی دەنگدانی ریفراندۆمی هەرێم لەشاری كەركوك قسەی بۆ میدیاكان كردو راشیگەیاند، وەك هەر كەسێكی تر هاتووە بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكات.

پارێزگاری كەركوك‌و سەرەڕای جەختكردنەوە لەباش بەڕێوەچوونی پرۆسەكە، هەروەها رایگەیاند "ریفراندۆم‌و دەنگدان مافێكی هەر گەلێكەو كوردیش وەك هەر گەلێكی تر ئەو مافەی هەیە".

ئەمڕۆ دوو شەممە پرۆسەی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، كە پرۆسەكە ئێستا دەستیپێكردووە.

هـ ـ ح