"ریفراندۆمی مێژوویی".. بەمەترسی-یەوە كوردستان دەنگ دەدات

کوردستان

25/09/2017‌ 773 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ملیۆنان كەسی هەرێمی كوردستان لەعێراق ئەمڕۆ دەنگ بەسەربەخۆیی دەدەن، ئەوەش لەچوارچێوەی "ریفراندۆمێكی مێژوویی، كە بەمەترسی دەورە دراوە".

پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەعات هەشتی بەیانییەوە دەستیپێكردووەو تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، پارێزگاكانی هەرێم‌و ناوچە دابڕێنراوەكانیش دەگرێتەوە.

لەپرۆسەكەدا 5375 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، كە تێدا پرسیاری ئەوەیان لێدەكرێت، ئایا دەتەوێت هەرێمی كوردستان‌و ناوچە كوردییەكانی دەرەوەی هەرێم ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ؟

بڕیاری ریفراندۆم لەلایەن مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەحەوتی حوزەیرانی رابردوو درا، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری ناوخۆیی‌و دەرەوەی بەدواوە هات‌و كاردانەكانیش بەردەوامە.

بەهۆی زۆری كاردانەوەكان، ئێستا مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە، بەهۆی ئەوەی عێراق‌و توركیاو ئێران، كە هاوسێی هەرێمن، بەپرۆسەكە ناڕازین‌و رەتیانكردووەتەوەو چەندین جاریش هۆشدارییان لەبارەی بەرێوەچوونی داوە.

سەرەڕای مەترسی‌و كاردانەوەكان لەئێستادا 12072 ناوەندی دەنگدان كراوەتەوەو خەڵكی هەرێم دەنگ دەدەن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كوردانی دەرەوەی هەرێمیش لەرێگەی سیستەمێكی ئەلیكترۆنییەوە دەنگ دەدەن بۆ سەربەخۆیی.

هـ ـ ح

بەپەلە