شارپرێس:نيقاش
هه‌ینی رابردوو (6ی ئۆكتۆبه‌ر) كاتێك ته‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌و بۆنه‌یه بووه رووداوێكی ده‌گمه‌ن له‌مێژووی شاره‌كه‌دا، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و به‌گوڵباران پێشوازی ته‌رمه‌كه‌یان ده‌كرد، له‌ولاشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر لایه‌نه ناكۆك‌و دوژمن به‌یه‌كه‌كان كۆبوونه‌وه.
رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی تاڵه‌بانی‌و رۆژانی دوایی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرا پێكه‌وه كۆببنه‌وه له‌وێ یه‌كتریان بینی، نوێنه‌ری توركیا‌و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و حیزبه ئۆپۆزسۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته، بارزانی‌و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی له‌به‌غدا، ئه‌مه هێزه ركابه‌ره‌كانی ناوخۆی كوردستانیش له‌ولاوه بوه‌ستێ.
بۆ دوو هه‌فته ده‌بێت حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه هه‌موو گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كان بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی بوه‌ستێ، كه‌چی فرۆكه‌كه‌ی تاڵه‌بانی راسته‌وخۆ له‌ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته سلێمانی‌و هه‌ندێ له‌خه‌ڵكی شاره‌كه سه‌ره‌ڕای خه‌م‌و خه‌فه‌تیان، به‌وه دڵخۆش بوون كه لای كه‌م ئه‌و گه‌شته ئابڵوقه‌ی ئاسمانی سه‌ر كوردستانی شكاندووه.
تاڵه‌بانی كه له‌لای خه‌ڵكی كوردستان به (مام جه‌لال) ناسراوه، یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورده له‌عێراقدا كه ساڵی 2005 له‌رێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت، هه‌م لایه‌نه‌كانی ناوخۆی كوردستان‌و هه‌م زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كانیش دانیان به‌وه‌دا ناوه كه تاڵه‌بانی كۆلكه‌ی هاوبه‌شی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه ناته‌باو دژ به‌یه‌كه‌كان بووه.
زۆرێك له‌به‌رپرسه عێراقییه‌كان هه‌ر به‌هه‌مان نیه‌ته‌وه هاتبوون بۆ به‌شداری پرسه‌كه‌یی‌و وه‌كو تاڵه‌بانی عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، كه‌چی ئه‌وه‌ی له‌فرۆكه‌خانه روویدا پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌وان بوو، چونكه ته‌رمه‌كه‌ی مام جه‌لال به‌ئاڵای كوردستانه‌وه پێچرابوو، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له‌نێو میوانه عێراقییه‌كاندا تیایاندا بوو وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك مه‌راسیمه‌كه‌ی جێهێشت‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و كه‌ناڵه عێراقیانه‌ش كه دیمه‌نی هێنانه‌وه‌ی تاڵه‌بانییان ده‌گواسته‌وه، په‌خشه‌كه‌یان پچڕاند.
لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌ندێكیان وه‌ها لێكیان دایه‌وه كه پێچانی تاڵه‌بانی به‌ئاڵای كوردستانه‌وه بۆ ئیستیفزازكردنی ئه‌وان بووه، به‌ڵام لایه‌نه كوردییه‌كانیش پێداگرییان ده‌كرد له‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌ر له‌وه‌ی موڵكی عێراق بێت، موڵكی كوردستان بووه.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه خۆی سه‌رپه‌رشتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كرد، پێداگری كرد له‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌رێی سلێمانییه‌وه بێته‌وه نه‌ك به‌غدا، پێده‌چێت به‌و ئاڵایه‌ش ویستبێتی په‌یامێك به‌لایه‌نی عێراقی بدات كه به‌هۆی ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوله‌وه گرژی كه‌وتوتووه‌ته نێوانیان.
عه‌بدوڵا عالیاوایی راوێژكاری سه‌ركۆماری عێراق له‌و باره‌یه‌وه به"نیقاش"ی وت "سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌ركۆمار حه‌زیان ده‌كرد ته‌رمی مام جه‌لال بهێنرێته به‌غداو له‌كۆشكی سه‌لام مه‌راسیمێكی شایسته بۆ بكرێت، به‌ڵام خانه‌واده‌ی مام جه‌لال جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌رفه‌تیان كه‌مه‌و ده‌بێت له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی مه‌راسیمی بۆ بكرێت‌و به‌مه‌به‌ست نه‌بوو".
وتیشی "دانانی ئاڵای كوردستانیش له‌سه‌ر تابوتی ته‌رمی مام جه‌لال هه‌ڵه‌یه‌كی پڕۆتۆكۆڵی بووه‌و به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقیش ناڕه‌زاییان ده‌رنه‌بڕیوه".
به‌ده‌ر له‌ناڕه‌زایی ئاڵاكه، مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی تاڵه‌بانی توانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌راوێزیی له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوه‌ند دروست بكات كه پێشتر چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووه .
مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ئوسامه نوجێفی‌و ئه‌یاد عه‌لاوی جێگرانی سه‌ركۆماری عێراق كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و گرێكوێرانه‌ی به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه دروستبوون.
بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق ئه‌نجامدا كه به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له‌په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه زنجیره‌یه‌ك بڕیاردرا دژ به‌هه‌رێم‌و ریفراندۆمه‌كه‌ی كه كه‌متر نه‌بوون له‌رێوشوێنه‌كانی عه‌بادی.
پێده‌چێت كۆچی دوایی مام جه‌لال بۆ جارێكی تر بیرۆكه‌ی گفتوگۆی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم‌و ناوه‌ندا زیندوو كردبێته‌وه هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كان خرانه قاڵبی ته‌نیا پێكهاته‌یه‌كی عێراقیه‌وه كه سوننه‌كان بوون.
عه‌بدوڵا عالیاوایی ده‌ڵێت "كۆچی دوایی تاڵه‌بانی ته‌كانێك ده‌دات به‌په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا تاكلایه‌نه بووه به‌تایبه‌ت كه كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی سوننه‌كاندا بووه".
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه لێدوانیان دژ به‌كۆبوونه‌وه‌ی جبوری‌و نوجێفی‌و عه‌لاویدا له‌گه‌ڵ بارزانی‌و به‌كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌سمی وه‌سفیانكرد، به‌ڵام ئه‌مانه هیچی له‌گرنگی كۆبوونه‌وه‌كان كه‌م نه‌كرده‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق به"نیقاش"ی وت "كۆچی دوایی تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی باشی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام له‌عێراق دوو ئاڕاسته هه‌یه كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ گفتوگۆدایه ئه‌وه‌ی تریشیان پێیوایه له‌رێگه‌ی گوشاره‌وه هه‌رێم ملكه‌چ بكه‌ن، ده‌بێت ئێمه پشتیوانی له‌ئاڕاسته‌ی دیالۆگه‌كه بكه‌ین".
بیرۆكه‌ی باو به‌ر له‌كۆچی دوایی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌بوو به‌نه‌مانی ئه‌و تاڵه په‌یوه‌ندییه‌ش نامێنێت كه له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند هه‌یه به‌وپێیه‌ی یه‌كێتی كه تاڵه‌بانی رێبه‌ری ده‌كرد له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا كه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقن په‌یوه‌ندییه‌كی باشتریان هه‌یه به‌به‌راود به‌پارتی.
ئارێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌كێتییه كه چۆن هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ شیعه‌كان بپارێزرێت له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال كاربكات".
ده‌رهاویشته‌كانی دوای كۆچی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش زیاتر بوون، بۆ یه‌كه‌مجار دوای دوو ساڵ یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و بارزانی له‌مه‌راسیمه‌دا یه‌كتریان بینییه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌پاش ئه‌و دووساڵه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌یه‌ك جێگه كۆبوونه‌وه‌و پێكه‌وه تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر تابوتی تاڵه‌بانی دانا.
كه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌و بۆنه‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی به‌دوای خۆیدا هێنا له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌شاری سلێمانی.
ئه‌وه گه‌رمترین نزیكبوونه‌وه‌ی نێوانیان بوو له‌پاش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا.
شۆرش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به"نیقاش"ی وت "ئه‌وه‌ی رویدا رێكه‌وت بووه‌و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتوو داوای لێكردووه كه سه‌ردانی گۆڕان بكه‌ن‌و سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامدرا، هه‌رچه‌نده باس له‌پرسه سیاسییه‌كان كراوه، به‌ڵام هیچ ده‌ستپێخشه‌رییه‌كی نوێ نه‌بووه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه".
به‌ڵام پارتی تێروانینێكی جیاوازی هه‌یه‌و پێی وایه له‌دوای كۆچی تاڵه‌بانی، ئیتر رۆڵی بارزانی دێت بۆ كۆكردنه‌وه‌و لێك نزیككردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
فازل به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به"نیقاش"ی وت "وه‌فاتی مام جه‌لال نامه‌یه‌كیدا به‌گه‌لی كورد كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوو خه‌ڵك له‌كاتی كۆسته‌كانیدا یه‌ك هه‌ڵوێسته، به‌شداربوونی لایه‌نه‌كانیش له‌پرسه‌كه‌یدا ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندو ده‌مانخاته به‌ر به‌رپرسیارێتی یه‌ك ماڵیی‌و ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان پابه‌ندی ئه‌و واقیعه بین كه له كاتی پرسه‌كه‌دا خۆمان تێدا بینیه‌وه".
به‌شاره‌تی ده‌شڵێت "چونی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی بووه".
دیمه‌نێكی سه‌یرتری رۆژانی پرسه‌و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی تاڵه‌بانی ئه‌وه بوو، له‌لایه‌ك محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر ته‌رمی تاڵه‌بانی ده‌ده‌نا، له‌لایه‌كی دیكه‌ش هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌پرسه‌كه‌یدا به‌شدابوون.
ره‌نگه ئه‌و دیمه‌ش هه‌ر به‌قه‌د دیمه‌نی لایه‌نه توركییه‌كه سه‌یر بوو، چونكه له‌كاتێكدا نوێنه‌رانی حكومه‌تی توركیا به‌شداری ئه‌و پرسه‌یه بوون، له‌ولاوه گه‌ریلاكانی پارتی كرێكاران به‌ئاشكراو به‌به‌رگی فه‌رمی خۆیانه‌وه چوونه سه‌ر گۆڕی تاڵه‌بانی، ئه‌م جۆره دیمه‌نانه‌ش به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌گمه‌نن له‌بۆنه‌یه‌كی تردا ببینرێن.
له‌دوای ساڵی 2003وه یه‌كێتی به‌رێبه‌رایه‌تی تاڵه‌بانی هێڵی نه‌رمی په‌یوه‌ندی بووه له‌ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا، تاڵه‌بانی ته‌مه‌ن 84 ساڵ راسته له‌ساڵی 2012ه‌وه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه به‌فیعلی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی دووركه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی له‌ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌ندرا، هێشتا هیوایه‌ك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه مابوو.
ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌كه‌وته نێوان هه‌رێم‌و به‌غداوه كه تاڵه‌بانی بوو ماڵئاوایی كرد ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هاوكێشه‌ی سیاسی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غداو هه‌ولێره له‌دوای قۆناغی تاڵه‌بانی كه له‌نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غداو راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا پێناچێت رێگای سێهه‌م هه‌بێت.
محه‌مه‌د بازیانی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هودا بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی پێی وایه له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌نه‌مانی تاڵه‌بانی ئه‌و "تاڵه" په‌یوه‌ندییه‌ش كه هه‌بوو له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا ده‌پچڕێت‌و بۆ ئاستی ناوخۆش پێیوایه نه‌مانی تاڵه‌بانی وا له‌بارزانی ده‌كات سازشی زیاتر بكات بۆ لایه‌نه‌كان.
بازیانی به"نیقاش"ی وت "غیابی تاڵه‌بانی واده‌كات بارزانی وه‌ك گه‌وره‌ی هه‌رێم مامه‌ڵه بكات‌و ناچاری ده‌كات به‌سازش‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی".
س.هـ