عه‌بادی بژارده‌ی لێدان له ئابووری كوردستانی په‌سند كرد
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه له داڕمانی ئابووری
دیوێكی دیكه‌ی رووداوه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ی كوردستانه كه به‌غدا به پیلانی تۆكمه‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراو له ماوه‌ی رابردوودا كاری بۆ كرد بوو كه هاوكات خاڵی هه‌ره لاوازی كوردستانیش بوو.
عه‌بادی له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌ی سه‌ره‌كی بوو، ئه‌وانیش لێدان له سیاسه‌ت یان ئابووری كوردستان، بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق روونه كه بژارده‌ی ئابووری پێش سیاسه‌ت خراوو سه‌ره‌تاش به ده‌ركردنی پاكێجێك بڕیار‌و به شه‌رعیه‌ت كردنی بوونی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق كه ئێستا كوردستان له دۆخی خنكانی ئابوورییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و حكومه‌ت ناتوانێت ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی بدات.
عه‌بادی بۆ بژارده‌ی ئابووری هه‌ڵبژارد؟ وه‌ك دیاره ئابووری كوردستان لاوازترین خاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چونكه نیوه‌ی زیاتری هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی پشت به‌ستوو بوو به به‌رهه‌می نه‌وتی ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن (270 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه)، خورمه‌له (40 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه)و عه‌ین زاله (60 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه)، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داهاتی فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد زیانی رۆژانه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌گاته 500 هه‌زار دۆلار، ئه‌مه جگه له سلێمانی و داهاتی خاڵه سنوورییه‌كانی برایم خه‌لیل، حاجی ئۆمه‌ران، په‌روێز خان و ئه‌وانی دیكه‌ش... كه پێشبینی ده‌كرێت كۆی گشتی ئه‌و داهاتانه زیاتره له 65%ی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و داهاته‌نه‌وه نه‌یتده‌توانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات، ئه‌ی به 35% چۆن ده‌توانێت؟
ئه‌وه‌ی به‌غدا كردی، لێدان نه‌بوو له دیوه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو لێدان و داڕووخاندنی ئابووری كوردستان بوو له ژێر ناوی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور، هه‌ر وڵاتێكیش ئابوورییه‌كه‌ی كه‌وت ئه‌وا دیوه سیاسییه‌كه‌ی به‌هایه‌كی نامێنێت و دووچاری داڕمان دێته‌وه نمونه‌ی نزیكیش داهاتووی خودی ئه‌و وڵاته‌یه كه ناوی عێراقه‌و 112 ملیار دۆلار قه‌رزاره و له بودجه‌ی 2018ش زیاتر له 25 ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌یه، جگه له 5%ی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كوه‌یت.
بۆیه ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ مه‌رج له به‌غدا قبوڵ ناكه‌ین، به‌شێكه له پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی، چونكه له ئه‌رزی واقیعدا كوردستان له‌و ئاسته‌دا نیه قسه‌یه‌ك بكات، به‌ڵكو مه‌منون ده‌بێ عه‌بادی پێشوازییان لێ بكات و ده‌رگای گفتوگۆی به روودا بكاته‌وه، كه‌واته شاندی كوردستانی ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك له هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی سه‌ردانی به‌غدا بكات ئه‌وا ده‌بێت وه‌ك شای ژاپۆن به هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی رازی بێت كه وه‌ها سووكایه‌تیه‌كی به شا كرد له‌ناو یه‌ختێ كۆمه‌ڵێ مه‌رجی بۆ خوێندوه تا وای لێهات شای ژاپۆن وه‌ها په‌ست بوو له لیستی قه‌ده‌غه كراوه‌كان، به ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی گوت: گه‌لی ژاپۆن ده‌توانێت چی بكات؟
خۆ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك بڕگه‌و مادده‌ی ده‌ستووری نه‌بن كه فیدڕاڵیه‌تی كوردستانی پاراستووه‌و ماف و ئیمتیازاتی پێداوه، ئه‌وا ده‌بوو شاندی كوردستانیش دوای شكستی ریفراندۆم و یه‌كڕیز نه‌بوونی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی، ده‌بوایه به به‌غدا بڵێین ده‌توانین چی بكه‌ین؟
حیكمه‌تی ئیداره‌دانی وڵات له به‌رزی نرخی نه‌وت نیه له وڵاتێكی نه‌وتاوی، له‌وه‌دایه كه نه‌وتت نه‌بێ یانیش وه‌ك 2015 نرخ دابه‌زی بۆ 25 دۆلار, ئه‌وكات پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، ده‌ری ده‌خات به‌رپرسانی چه‌نده حه‌كیمن! به‌ڵام كاتێك به‌رپرسانی حكومه‌ت مه‌ستن به داهاتی نه‌وت و بیر له هیچی دیكه ناكه‌نه‌وه‌و له‌و وڵاته ته‌نیا به دوای نه‌وت ده‌گه‌ڕێن و به‌دوای عه‌قڵ و پلان و به‌رنامه ناچن، ئیدی كه نرخ داده‌به‌زی ئه‌وانیش عه‌زه‌ڵاتی ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی و پێشخستنی وڵاتیان داده‌به‌زێ و ده‌چنه‌وه ئه‌و قالبه‌ی كه لێیه‌وه هاتوون كه شایانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نین و هه‌ژار و بێ به‌رنامه‌ن...
ئه‌مه‌شه وایكردووه كه ئه‌مجاره بچنه‌وه به‌غدا، ئه‌وه نین كه له رابردوودا په‌نجه راوه‌شێنن و بێمه‌نت بن! ئه‌وه نین له په‌رله‌مان بڵێن ئێوه بۆ هێنده چاوتان له به‌غدایه و كوردستان ده‌توانێت یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و باشتر له‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی له به‌غداوه دێت خۆمان ئیداره ده‌ده‌ین.
به‌ڵكو ئه‌وه‌ن ته‌نیا ده خوله‌ك دوای به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی پێشوازی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بڵاو بكه‌نه‌وه.
كاتێك رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و رۆشنبیران، شاره‌زایان و پسپۆران له میدیاكاندا له رێگه‌ی وتار، دیداری میدیایی و راپۆرته‌كاندا، له دوای 2005ه‌وه تا هاتنی داعش هه‌میشه ئه‌وه‌مان به گوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دا كه ته‌نیا نه‌وت ناتكاته خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز، ئابووری به‌هێز پێویستی به پڕۆژه‌ی دوور مه‌ودای قازانج به‌رده‌وام هه‌یه له جۆری پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان، پیشه‌سازی بچووك و مامناوه‌ند، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك قومارچییه‌ك وابوون به داهاته بێ شووماره‌كه‌ی نه‌وت مه‌ست ببوون، دروشمی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه دوبه‌یان هه‌ڵگرت بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له دیوه جیۆسیاسی و جوگرافییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و دوبه‌ی بكه‌ن.
له بڕی گرنگیدان به به‌نداوی ئاوی هاوشێوه‌ی بێخه‌مه كه به سێ پلانی جیاواز ره‌تكرایه‌وه، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، ئه‌وان ململانێی عه‌قڵه‌كانیان ده‌كراو وڵات به‌ده‌ریان كردن و له‌ولاش ئه‌فه‌ندییه‌كیان ده‌كرده وه‌زیر داوای له جوتیاران ده‌كرد به ئیمه‌یل داواكارییه‌كانتان بگه‌یه‌نن، یان وه‌زیری شكستخواردووییان وه‌زاره‌ت به وه‌زاره‌ت پێ ده‌كرد، یان پێشوازییان له خاتوونه سه‌ماكار میریام فارس و هاوشێوه‌كانیان ده‌كردن!
له لایه‌نی پیشه‌سازی بچووك و مامناوه‌ند، هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرت به پێچه‌وانه‌وه له‌مه‌شدا خۆیان بوونه وه‌به‌رهێن له سێكته‌ری عه‌قارات كه زه‌وی حكومه‌تیان ته‌خشان و په‌خشان كرد، داهاتی سه‌ت هێنده‌ی قازانجی درێژ خایه‌نی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شه‌ربه‌ت و ئاوی ته‌ماته و رستن و چنین و كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كانه...
فه‌رمان سادق