ئیڤەرتۆن بە فەرمی تیۆ واڵکۆتی گواستەوە ڕیزەکانی یانەکەی

وەرزش

17/01/2018‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئێڤێرتۆنی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی تیۆ واڵکۆت، یاریزانی ئینگلیزی یانەی ئارسیناڵی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ئەمڕۆچوارشەممە یانەی ئێڤێرتۆنی ئینگلیزی بە فەرمی هەواڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی بەخێربێیت بۆ ماڵە نوێیەکەت، دوای ئەوەش یاریزانەکە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد و تاوەکو 2021 بووە یاریزانی ئێڤێرتۆن.


واڵکۆت لە ماوەی 12 ساڵدا لەگەڵ ئارسیناڵ، 379 یاریی ئەنجامدا و 108 گۆڵیشی تۆمارکرد.
هـ ـ ر