شارپرێس:
سەرۆکایەتی کۆماری
تورکیا لەڕێگەی سەنتەری بەرەنگاربونەوەی چەواشەکاریی وڵاتهكهیهوه، بەفەرمی ئەو
دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەهەڕەشەی ڕاستەوخۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی
ئیسرائیل دەکەن، تورکیا دهڵێت، "ئەم هەواڵانە سەرلەبەری دورن لەڕاستییەوەو هیچ
بنەمایەکی فەرمییان نییە".
ئەنكەرە ئاماژەی بەوەکردوە،
هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنو بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا، گرتە ڤیدیۆیەکی کۆنی ساڵی
2024ی ئەردۆغانیان شێواندوەو بەجۆرێک بڵاویانکردوەتەوە کە وەک بڵێی لێدوانێکی نوێو
هەڕەشەیەکی ئێستا بێت.
تورکیا پێیوایە، بڵاوکردنەوەی
ئەم زانیارییە هەڵانە بەئامانجی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەو یاریکردنە بەهەستی
گشتیی.
لەبەیاننامەکەدا جەختکراوەتەوە،
سیاسەتی تورکیا لەسەر بنەمای هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانو دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسییەو
ئەنكەرە پابەندی خۆی بەیاسا نێودەوڵەتییەکان دوپاتدهكاتهوهو کار بۆ چەسپاندنی
ئاشتییو سەقامگیریی لەناوچەکەدا دەکات.
لەکۆتاییدا، حکومەتی
تورکیا داوای لەهاوڵاتیانو میدیاکان کردوە نەکەونە داوی ئەمجۆرە هەواڵە چەواشەکارانەیه
کە تەنها بۆ پشێویی نانەوە بەکاردێن.
هاتنهدهنگى حكومهتى
ئهنكهره دواى ئهوهدێت، دەنگۆکان باسیان لەوەكرد، ئەردۆغان هەڕەشەیکردوە ئەگەر
وتووێژەکانی ئاشتیی کە لەنێوان ئێرانو ئەمریکا لەپاکستان بەڕێوەدەچون سەرنەگرن،
تورکیا هێرشی وشکانی دەکاتەسەر ئیسرائیل، ئهمهش كاتێك هات، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەردۆغان
بڵاوکرایەوە کە تێیدا ڕەخنەی لەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان دەگرت.
هەندێک لەبڵاوکراوەکان
وایان بڵاوكردوهتهوه، گوایه ئەردۆغان وتویەتی، "هەر هێرشێک بۆسەر ئێران یان
لوبنان، بەهێرش بۆسەر تورکیا دادەنرێت"، ئەنكەرەش ئهوه ڕهتدهكاتهوهو دهڵێت،
"ئهوه چهواشهكارییهو ناڕاسته ئهردۆغان شتى واى نهوتوه".
