شارپرێس:
لهیادى تاوانى ئهنفالدا، سهرۆك وهزیرانى عێراق پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنێت، "بەخەمێکی قووڵو بەبیرهێنانەوەیەکی پڕ لەئازارەوە یادی 38 ساڵەی ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستانە دەکەینەوە، کە لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو و باندە تاوانکارییەکانیەوە دژ بەڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لەشاڵاوە دڕندەکانی ئەنفالدا ئەنجامدران".
محهمهد شیاع سودانى سهرۆك وهزیران لهپهیامهكهیدا نوسیویهتى، "لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو پێش زیاتر لەسێ دەیە، گەلی کوردی ئاشتیخوازمان لەشارو شارۆچکەو گوندەکان ڕوبەڕوی قێزەونترین شێوەی کوشتنو ئەشکەنجە بونەوە، بەدەر لەهەموو بەهاو دابو نەریتو یاساکان".
دهشڵێت، "هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم شاڵاوە تاوانکارییە لەدژی ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان، ئەمڕۆ شانازی بەیەکڕیزیی وڵاتەکەمانو برایەتی پێکهاتەو نەتەوە هەمەچەشنەکانیەوە دەکەین، لەچوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسیو دەستورییو فرەییدا، کە هەموو عێراقییەکان بە شکۆمەندی و ئازادی و بەبێ هیچ جیاوازی و بەئامانجگرتنێک لە سایەیدا دەژین".
لهكۆتاییشدا دهڵێت، "درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراقو شەرمەزارییو ڕوڕەشی بۆ ستەمکارانو تاوانبارانو بکوژان".
