ترەمپ: ئێران داوای ڕێککەوتن دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کوبا دەوڵەتێکی شکستخواردووە و ڕەنگە ئەمریکا دوای تەواوکردنی ئێران سەرنجی بۆ ئەو وڵاتە ڕابکێشێت.

 

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد: ئێران بە نائومێدیەوە دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات، لایەنی بەرامبەر پەیوەندی پێوەکردین و دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت و بەبێ ئەو ڕێککەوتن نابێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرێک لە سەرۆکەکانی ئەمریکا پەشیمانن لە نەگرتنەبەری ڕێوشوێن لەسەر ئەم پرسە.