شارپرێس:
حكومهتى مەدرید
بەتوندی هێرشدهكاتهسهر سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیلو ڕایدهگهیهنێت، "تۆ
تاوانباری جینۆسایدیتو شانازیی بەڕوبەڕوبونەوەت دەکەین"، وهزیرى تهندروستى
ئهو وڵاته بهزمانى توند بهناتانیاهۆ دهڵێت، "تۆ گەورەترین جینۆسایدكارى
سەردەمیت".
لەنوێترین پەرەسەندنی
گرژییەکانی نێوان ئیسپانیاو ئیسرائیل، مۆنیکا گارسیا گۆمێز وەزیری تەندروستی ئیسپانیا،
هێرشێکی توندیکردەسەر بنیامین ناتانیاهۆو بەئەنجامدەری یەکێک لەگەورەترین جینۆسایدەکانی
سەردەم ناوى برد.
وەزیری تەندروستی
ئیسپانیا ڕاشیگەیاند، ناتانیاهۆ بەرپرسە لەکوشتنی 70 هەزار مەدەنی لەفەڵەستین، کە
زیاتر لە 20 هەزاریان منداڵن، جگە لەوێرانکارییەکانی باشوری لوبنان.
گارسیا جەختیکردەوە،
حکومەتی ئیسپانیا شانازیی دەکات بەوەی دیوارێک لەبەردەم ناتانیاهۆو ئەو سیستمەدا
بونیاد دەنێت کە بەسیستمی جینۆساید ناوی برد.
ئەم لێدوانانە
دوای ئەوەدێن، ناتانیاهۆ بڕیاریدا ئیسپانیا لەسەنتەری هەماهەنگی مەدەنی-سەربازیی
(کە ئەمریکا سەرپەرشتیدەکات) دوربخاتەوە، بەتۆمەتی ئەوەی مەدرید جەنگێکی دیپلۆماسی
دژی ئیسرائیل بەرپاکردوە.
وەزیرە ئیسپانییەکە
بەگاڵتەجاڕییەوە وەڵامی تۆمەتەکانی ناتانیاهۆی دایەوەو وتی، "ئایا ئەمە نوکتەیەکی
سەرنەکەوتوە؟، بهڵام جهختدهكهینهوه، ئیسپانیا لەبەرەنگاربونەوەی ئیسرائیل بەردەوامدەبێت".
ئەم کێشمەکێشە نیشانەی
قوڵتربونەوەی درزی نێوان ئیسپانیاو ئیسرائیلە، بەتایبەت دوای ئەوەی مەدرید بوە یەکێک
لەدەنگە هەرە دلێرەکانی ئەوروپا لەڕەخنەگرتن لەسیاسەتەکانی ناتانیاهۆو داننان بەدەوڵەتی
فەڵەستیندا.
