ئیمارات هۆشداری تووند دەداتە ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2085 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای ئیمارات و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی (ADNOC) هۆشداریدا لە مەترسییەکانی هەر هەوڵێک بۆ داخستن یان سنووردارکردنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.

 

ئەلجابر جەختی لەوە کردەوە کە گەرووەکە "هەرگیز هی ئێران نەبووە تا کاربکات بۆ داخستنی یان سنووردارکردنی کەشتیوانی تێیدا".

 

ئەلجابر لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس وتی: گەرووی هورمز هەرگیز هی ئێران نەبووە کە هاتوچۆی تێدا دابخات یان سنووردار بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هەوڵێک بۆ ئەو کارە تەنها پرسێکی ناوچەیی نییە، بەڵکو تێکدانی خوێنبەرێکی ئابووری جیهانی گرنگە و مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر وزە و خۆراک و ئاسایشی تەندروستی هەموو گەلان.