جەنگ ، چیتر ڕوداو نیە لەم ناوچەیە ، بەڵکودۆخێکی هەمیشەییە

توێژینەوە و شیکاریی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 34 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 د . ئەمیر حسێن

لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت دوای ( 7 ) ی ئۆکتۆبەر و جەنگی ( 12 ) ڕۆژەی ئیسڕائیل وجەنگە ( 40 ) ڕۆژیە وێرانکەرەکەی ئەمریکاوئیسڕائیل لە گەڵ ئێران ، بەڕونی دەرکەوتمیلیشیاکان چیتر دیاردەیەکی کاتی و کتوپڕ یانڕێکەوتێکی مێژوی نین، بەڵکو ئێستا فۆڕمێکیپتەو ڕاستەقینەی شونا

سی دەسەڵاتیان لەناوچەکەدا لەخۆگرتوە . ئێستا دەوڵەت تەنهاماسکێکە یان گوتارێکی لاوازی ئەفەندیانەیدیپلۆماسییە، بە قات و ڕیبات و عەینەکیتوبیەوە، لە هۆڵی کۆبونەوە و پێشوازیپرۆتۆکۆڵی بەردەم کامیراکان، لە پشت مێزومایکەکان بە شەرمەوە وەستاوە ، یان ئاڵایەکیچڵکنی شیتاڵ شیتاڵە بەسەر کۆمەڵێکدامودەزگا لە نێو بۆشاییەکی سیاسییوێرانەدا، ناو بە ناو شەماڵی گەندەڵی بە هێمنیدەیشەکێنێتەوە . ئەوەی ڕوودەدات لەم ناوچەیە، تەنها ململانێ لەسەر سنوری هەژموون نییە، یان بەیەکدادانی بەرژەوەندیە بێ ناونیشانەکان، بەڵکو هەڵوەشاندنەوەیەکی سیستماتیکیخودی چەمکی دەوڵەتە، دەکرێ ناوی بنێینبەتاڵ کردنەوەی سیحری دەوڵەتە لە حیکایەتیپڕ لە شکستی (سەروەری)، وەک پێشمەرجیوجودی دەوڵەتی مۆدێرن .
  لە هەناوی ئەم دیمەنەدا، شۆکی سەرەکی ئەوهەمو جەنگ و بەریەک کەوتنە نیە بەتایبەت لەنێوان ئیسڕائیل و ئێران و بەرەی مقاوەمە، بەڵکو شۆکی گەورە ئەوەیە پڕۆژەی ئەمریکا وئیسرائیل، لەگەڵ پڕۆژەی ئێراندا نەک یەکتر ڕەتناکەنەوە، بەڵکو بێشەرمانە لە خاڵێکیجەوهەری و ستراتیژیدا تێکەڵ دەبنەوە، بەتایبەت لە دەرئەنجامدا، هەمو لایەنەکانڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی لاوازی کۆنتڕۆڵکراو، لەبەریەک ترازاوی دابەشکراو، بێ سەروەری بێدەسەڵاتی یاسا، بێ سەنتەر بێ هاوسەنگیدەخوازن .
  لێرەوە میلیشیاکان ڕوی ڕاستی و هەڵماڵراویدەسەڵات بە ڕاشکاوی دەخەنە ڕوو، میلیشیاچیتر لادان نییە لە یاسا و سیاسەتی گشتیدەوڵەت، بەڵکو دەرخستنی ڕوی سروشتی وڕاستەقینەی دەسەڵاتە، کاتێک بەرژەوەندیە جیۆسیاسیەکان ڕوبەڕوی قەیران و مەترسیدەبێتەوە . ئەوەتا لە لوبنان، حزبوڵڵا بەردەوامجۆرێک لەهاوکێشەی سەروەری دەسەڵاتدەسەپێنێت، هەرگیز بەناو بڕیاری فەڕمیدەوڵەتدا تێپەڕ نابێت. یان لە عێراق، حەشدیشەعبی وەک هێزێکی سەروی یاساو دەستوورمامەڵە دەکات، هەرگیز لێپرسینەوەی لەگەڵداناکرێت، بەڵکو دەسەڵاتی سیاسی تەنهاهەوڵدەدات ( پارێزبەندی ) بۆ فەراهەم بکات، لەبەرامبەر کردەوەی بەشێکی زۆری گروپەکانیدا . لە یەمەن، حوسیەکان ( ئەنساروڵڵا ) شوناسیدەسەڵاتیان گۆڕیوە لە شەرعیەتی سیاسی وهەڵبژاردنەوە، بۆ ( سەپاندنی هێزی چەک وعەقیدەی تائیفی ) .
  ئەمانە حاڵەتی دەگمەن نین، بەڵکو نموونەسەرەتاییەکانی سیستمێکی هەرێمی نوێن، کەلە پارادایمی سوپای پاسدارانەوە ئیلهامیانوەرگرتوە ، بە تایبەت دوای سەرکەوتن، لەئەنجامدانی پرۆسەی توانەوەی دەوڵەتی ئێران، لە ناو مەنجەنیقی ڕۆحانیەتی سیاسی کۆماریئیسلامیدا . ئەوەتا دوای بانگەشەبەردەوامەکانی ( بەرەی بەرهەڵستکار ) بەبیانوی پاراستنی ( ئاسایشی نیشتیمانی ) وڕزگارکردنی قودس .  بەردەوام پاساو بۆ چەکهەڵگرتن، لە دەرەوەی دەوڵەت دەهۆننەوە . بەبێلە بەرچاوگرتنی ئەو هەمو وێرانکاریەی، بەسەرژێرخانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدادەسەپێت، لە ژێر تایتڵی  پاراستنی ئاسایشیدەوڵەتدا . 
  ئێران، ( 47 ) ساڵە هەوڵدەدات، هەژموونیخۆی لە ڕێگەی کارەکتەرە نا دەوڵەتیەکانەوە، ڕۆژ بەڕۆژ فراوانتر بکات . لە کاتێکدا ئیسرائیل، ژێرخانی سەربازیی و تەکنۆلۆژی دەوڵەتانیناوچەکە تێکدەشکێنێت، بەبێ ئەوەی لەبەرامبەردا جێگرەوەیەکی سیاسی پێشکەش بکا. ئەمریکاش لەدوای ( 11 )ی سێپتەمبەرەوە ، بەردەوام ئیدارەی پشێوی دەدات، لەبری ئەوەیهیچ هەنگاوێک، بۆ چارەسەری کێشەکانیناوچەکە، بەتایبەت قەیرانە درێژخایەنەکانیڕۆژهەڵات ( کورد و فەلەستین ) هەڵبێنێت . لەئەنجامدا: هەموان بە ناوی سەقامگیرییەوەدەدوێن و دەجەنگن . بەڵام دواجارهەمووانپشێوی و جەنگ و توندوتیژی بەرهەمدەهێننەوە . 
  ئەگەر سەروەری بە واتای توانای بڕیاردانیئازادانە بێت، کەواتە پرسیارە ڕاستەقینەکەئەمەیە:
- کێ بڕیاری جەنگ و ئاشتی لە ژێر دەستە لەلوبنان ؟
- کێ کۆنترۆڵی چەک لە دەستی گروپەکانی ( بەدەر لەیاسا ! )ی عێراق دەکات ؟
- کێ چارەنوس و ڕێڕەوی دەوڵەت لە یەمەنئاراستە دەکات ؟
وەڵامەکە لە هەموو جارەکاندا بە داخەوە( دەوڵەت ) نییە . بەڵکو ئەو لایەنەیە خاوەنیهێزە لە دەرەوەی دەوڵەت . لێرەدا دەوڵەتدەگۆڕێت بۆ ناوبژیوانێکی کارگێڕی بیرۆکراتیزەلیلی لایەندار، نەک کارەکتەرێکی خاوەنسەروەری . ئەمەش دەمانخاتە بەردەم پرسیاریسێنتراڵی :
بۆچی میلیشیاکان کۆتاییان نایەت ؟  
میلیشیاکان تەنها لەبەر ئەوە بەردەوام نینچونکە خاوەن هێزی چەکدارن ، یان ڕەگ وڕیشەی تائیفی و عەقائیدیان هەیە لە نێوکۆمەڵگاکانیاندا ، بەڵکو لەبەر ئەوەیە :
[4/11/2026 8:33 PM] shaza maila: مانەوەیان قازانج بەخشە، چونکە خاوەنبوجەی زەبەلاحن، موچەو بوجەیان دواناکەوێو هەمیشە مسۆگەرە، بێ سڵەمینەوە بازرگانیبە خاک و مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکانەوەدەکەن، بە ئازادی سنورەکان تێدەپەڕێنن و بەناوچەکەدا بڵاو بونەتەوە، نا کەونە ژێرقورسایی هیچ یاسایەکی ئەرزی و ئاسمانی ، ڕۆڵی یاکلاکەرەوە دەبینن، لە دیاریکردن وئاراستەکردنی چارەنوسی سیاسیدەسەڵاتداران، لە ناو حکومەتەکاندا، بڕیاریشەڕو ئاشتی دەسەپێنن . بەکورتی و بە کوردیهەموشتێک بۆ ئەوان ڕێگەپێدراوە ( موباح )ە . تەنانەت لە زۆر حاڵەتدا، میلیشیاکان هەلی کاردەڕەخسێنن، وەک پڕۆژەی وەبەرهێنان خۆیاننمایش دەکەن، لە کاتێکدا ناوچەکە لە قەیرانیئابوری و هەژاریدا غەرق بوە، ئەوان سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان دەکەن، دەستیان بەسەرسەرچاوەکانی وزەدا گرتوە . واتە شوێنیدەوڵەتیان گرتۆتەوە، نەک تەنها لە ڕوویسەربازییەوە، وەکو ئومەرای حەرب، بەڵکو لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریییشەوە. هەڵوەشاندنەوەیان بەواتای هەڵوەشاندنەوەیگرێبەستی  ملیۆنان خێزان، کە لەپاڵ پڕۆژەیوەبەرهێنان لە بواری توندوتیژیدا دەژین .
   لێرەوە سێ ئەگەری تاریک، خۆیان وەکناونیشانی ئایندە ڕەپێش دەخەن :
١- چەسپاندنی لۆژیکی تێکدان و لەبەریەکهەڵوەشانەوە : دەوڵەتی لاواز، بەرامبەرمیلیشیای بەهێز، ئەمەش بەواتای تێکچونیهاوسەنگی، بە ئەگەری زۆرەوە گریمانە دەکرێساڵانێکی دورو درێژ بخایەنێت .
٢- تەقینەوەی گشتگیر یان سەرتاسەری : یەکهەڵەی بچووک، جەنگێکی هەرێمایەتی فراوان، لە نێوان میلیشیا تائیفی و پەڕگیرەکان ( داعشلە فۆڕمە نوێ و جیاجیاکاندا )، دەرئەنجامهەرەسھێنانی یەکجاری پاشماوەی دەوڵەتەکان.
٣- ڕێککەوتن بە زۆرەملێ : سەپاندنی ( ئاشتی ) بە لۆژیکی هێز، بەڵام ئەمە ئاشتیی نێوانمیلیشیاکان دەبێت، نەک ئاشتیی نێواندەوڵەتەکان. بۆیە بەردەوام شیمانەو ئەگەریهەڵوەشاندنەوەی خێرای لێ ڕەچاو دەکرێت .
  دەکرێ بڵێین: ئەمە سەرەتای کۆتایی دەوڵەتەبە شێوە کلاسیکیەکەی، چونکە ئەوەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات، قەیرانێکیکاتی نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی ستراتیژییە، لە فۆڕمی دەسەڵاتی سیاسیدا. دەوڵەتینەتەوەیی چیتر چوارچێوەی هەقیقیفەرمانڕەوا نییە، بەڵکو تەنها بووەتە ماسکێکیان قۆناغێک بەرەو کەوتن و کۆتایی دەچێت لەمناوچەیە . لە بەرامبەردا، میلیشیاکان وەکڕاستییەکی سیاسی نوێ، بێ سنوورێکی ڕوونو دیاریکراو، بەبێ لێپرسینەوەیەکی ڕاستەقینە، بەڵام ئەکتیڤ و کاریگەر بە سەر هەموئاستەکاندا خۆیان دەسەپێنن .
  تراژیدیاکە بۆ ئێمە لێرەدایە وەکو کورد، لەکاتێکدا جەنگ تەنها ڕوداوێک نیە لەم ناوچەیەدا، بەڵکو دۆخێکی سەپاوی هەمیشەییە، ئێمە چیترلە ناو دەوڵەتە شکستخواردووە کلاسیکیەنەتەوەییەکاندا ناژین . بەڵکو لە ناو سیستمیمیلیشیا جۆراو جۆرە ڕادیکاڵەکاندا دەژین ، ئەمەش پێویستی بە پێداچونەوەو جارێکی ترڕێکخستنەوەی ئەولەویاتەکانمانە .
 
 

بەپەلە