ژماردنی دەنگەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستیپێکرد

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
گەڕی دوومی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەپەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکرد.

گەڕی دووەم لەنێوان نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی و موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتوودایە و چاوەڕێدەکرێت نزار ئامێدی دەنگی پێویست بۆ بوونە سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنێت.

ئەنجامی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

نزار ئامێدی ٢٠٨ دەنگ

موسەنا ئەمین ١٧ دەنگ

فواد حسێن ١٦ دەنگ
عەبدوڵا عەلیاوایی ٢ دەنگ

دەنگی پوچەڵ ٩ دەنگ