شارپرێس:
بەوتەی سەرچاوەکان لەواشنتنەوە بەمزوانە دانوستانی ڕاستەوخۆی لوبنان و ئیسرائیل دەستپێدەکات.
بەرپرسێکی لوبنانی ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە تا ئێستا هیچ وادە و شوێنێک بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دیاری نەکراوە.
ئەو بەرپرسە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، هەر دانوستانێک "هاوشێوەی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکایە کە پاکستان نێوەندگیری دەکات".
هاوکات پەیامنێری ئاکسیۆس لە ڕێگەی ئێکسەوە ڕایگەیاند یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە زووترین کاتدا دەست بە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لوبنان دەکات.