شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌پۆلیس له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه وردهكاریى ڕوداوێكى جه‌رگبڕ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كچێكى ته‌مه‌ن چوارساڵ دواى ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر گیانى له‌ده‌ستداوه"، ده‌شڵێت، "جگه له‌و منداڵه، سێ منداڵى دیكه‌ى هه‌مان خێزان ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره‌و به‌هۆیه‌وه دایك‌و باوكیان ده‌ستگیركراون".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌پۆلیس بۆ شارپرَسى ئاشكراكرد، شه‌وى ڕابردوو هێزه‌كانى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ ئاگاداركراونه‌ته‌وه لهتهرمى منداڵێكى كچ له‌ماڵێكى گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕین-ى ئه‌و قه‌زایه‌دا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس، دواى گه‌یاندنى ته‌مى منداڵه‌كه كه ناوى (ئـ. د. ب)هو ته‌مه‌نى ته‌نها چوار ساڵه به‌نه‌خۆشخانه، ئاسه‌وارى شینبونهوهیهكى زۆر به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوه، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش وایان بۆ پۆلیس گێڕاوه‌ته‌وه، منداڵه‌كه دایکی ئەوەندە لێداوە، هەتا له‌ژێر ده‌ستیدا گیانی لەدەستداوە.
شارپرێس پرسیارى ئه‌وه‌ى لهسهرچاوهكهى پۆلیس كرد، ئه‌و زانیاریانه‌ى باس لهئهشكهنجه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دایكى منداڵه‌كه‌وه، تا چه‌ند ڕاستن، ئه‌و وتى:"ته‌رمى منداڵه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى سلێمانى كرا بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییانه، ئه‌گه‌رچى ته‌رمه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌خاكسپێردرا، به‌ڵام تائێستا ڕاپۆرته‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و ڕوداوه‌وه باس لهوهدهكهن، ئه‌و كچه منداڵه، ئه‌وه‌نده ئازارى جه‌سته‌یى دراوه، به‌شێك له‌پێستى سه‌رى لێكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى وت، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى زانیاریى به‌پۆلیس دراوه كه سێ منداڵى دیكه‌ى هه‌مان ئه‌و خێزانه توشى ئازارێكى جه‌سته‌یى زۆر بونه‌ته‌وه، كاتێك گه‌یه‌نرانه پۆلیس، زانیاریه‌كان ڕاست ده‌رچونو بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، دایك‌و باوكى منداڵه‌كان دهستگیركراونو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژى خێزانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى وردى تێدا دهكرێتو دواتر ئێمه‌ش وه‌ك پۆلیس زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌زانین".
