پاره‌ى موچه‌ى مانگى سێ گه‌یشته‌ هه‌رێم‌و یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌ستپێده‌كات

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2056 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، تەمویلی موچەی مانگی ئادار خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی وتویه‌تى، "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە  بڕی 957 ملیارو 222 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئادار خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".

دارایی هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتوه‌، "بەهۆی ئەوەی پارەکە لەکۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بوە، وەرگرتنی پارە لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەو ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت".

بەپەلە