تۆ ماندوو نیت، تۆ وزەی کەسانی ترت هەڵگرتووە

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
تۆ سترێس و دڵەڕاوکێ و ڕووداوەکانى ژیانی خەڵک بۆ خۆت ڕادەکێشیت، بەڵام بەتاڵیان ناکەیتەوە. بۆیە ئەم بارگرانییە سۆزدارییە لەناو خۆتدا کۆدەبێتەوە و دواتر پرسیار دەکەیت بۆچی ماندووم؟
زۆربەی ماندووبوونەکانت هی خۆت نین. ئەو قورساییە لە سنگتدایە؟ ڕەنگە خەمی دایکت بێت. ئەو گرژییەی لە شانەکانتدایە؟ ڕەنگە فشاری هاوبەشی ژیانت بێت.

بارى دەروونی؟ ڕەگە ژاوەژاوی هاوکارەکەت بێت.
تۆ هەڵگری هەستێکیت کە هی تۆ نین. هاوسۆزی بێ سنوور دەبێتە هۆى بەتاڵکردنەوەى وزەى نەرێنی ئەوى تر لەناو خۆتدا.
تۆ وا بیر دەکەیتەوە کە یارمەتیت دەدەیت کاتێک گوێ لە ئازاری کەسێکی تر دەگریت، بەڵام لە ڕاستیدا، تۆ دەبیتە پاترییەک کە ئەوان وزەکەى بەتاڵ دەکەنەوە.

بەهاکەى: ماندوێتی درێژخایەن. ناڕوونى دەروونی. پاشەکشەی بەرگری لەش. خەمۆکی. ئەمانە ڕووداوی هەڕەمەکی نین؛ ئەوانە دەرئەنجامی هەڵگرتنی بارێکن کە هی تۆ نیین.

چارەسەر
هەنگاوی یەکەم: دروستکردنی دیوارى وزە، دیوارەکان بەربەست نیین بڵکو جۆرێکن لە فلتەر. دەتوانیت ئازارەکە ببینیت بەبێ ئەوەی هەڵی بیمژیت. دەتوانیت گرنگی بەکەسی بەرامبەر بدەیت بەبێ ئەوەی کاریگەر بیت بە وزە نەرێنییەکەى. سیستمی دەمارەکانت فێری جیاوازی نێوان هاوسۆزی و وابەستەیی سۆزداری بکە.
هەنگاوی دووەم: ئەوەی هەڵتمژیوە ئازادى بکە، پاککردنەوەی وزەی نەرێنى ڕۆژانە بژاردە نییە؛ ئەوە پێویستییەکە. هەناسەدانی قووڵ، جوڵەی جەستە، دەنگ دەرکردن، یان بەتاڵکردنەوەی ئاگامەندانەى وزەى نەرێنی بەکاربهێنە تا ئەوەی لەناو خۆتدا هەڵتگرتووە ئازادى بکەیت. خۆت پاک بکەرەوە وەک چۆن ڕۆژانە دوش دەگریت.
هەنگاوی سێیەم: لەرەلەرى ناوەوەت بەهێز بکە: کاتێک هاوسەنگی ناوەوەت بەهێزە، شڵەژانى ئەونى دیە هەڵنامژیت، پاڵیان پێوە دەنێیت. لەبری ئەوەی بکەویتە ژێرکاریگەى کەسانی ترەوە، ئەوانى تر هاوئاهەنگ دەبن لەگەڵتدا.

ئەنجام
تۆ چیتر نابیتە پاترییەک بۆ ئەوانی تر، بەڵکو ناوچەیەکى سەربەخۆیت. وزە و زیندووییت دەگەڕێتەوە. دەتوانیت گرنگى بدەیت بەبێ ئەوەی وزەت کەم بێتەوە. دەتوانیت یارمەتی بدەیت بەبێ ئەوەی هەرەس بهێنیت. ئامادە و بەهێز و ئازاد دەبیت.