ترەمپ پشتیوانی ناتۆی بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا گەمارۆی تەواو بەسەر گەرووی هورمزدا دەسەپێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ناتۆ ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی ڕێڕەوێکی ئاوی گرنگ.

ترەمپ دەڵێت، ئێستا ناتۆ دەیەوێت هاوکاری لەگەمارۆی گەرووی هورمز بکات.

 دەشڵێت، "هەروەها ئامێری دژەمین  دەهێنینە ناوەوە، پێشبینیش دەکەین بەریتانیا و وڵاتانی دیکەش هاوکار بن".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێوشوێنەکانی گەرووی هورمز "هەموو یان هیچ" دەبن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادات هیچ کەشتییەک تێپەڕێت تا ئێران هەڵوێستی خۆی پێچەوانە نەکاتەوە.